ھەینی، ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

سنە؛ دەسبەسەرکرانی توندوتیژانەی جەلال خودامورادی لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤، جەلال خودامورادی چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە بە شێوەی توندوتیژانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ سنە
کوردستان

دەسبەسەرکرانی ڕەحمان مام ئیسماعیل و ناسر ئەلیاسی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە مەهاباد

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ڕەحمان مام ئیسماعیل" خەڵكی گوندی "قزڵجە" سەر بە شاری مەهاباد و "ناسر ئەلیاسی" خەڵکی گوندی "بەیتاس" سەر بە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٥
کوردستان

نەغەدە؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی شەش هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە و ناڕوونی چارەنووسیان

٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤؛ لە ماوەی ڕۆژانی ٣ و ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤دا، شەش هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئەمین باشوکی، کاوە قادری، ڕەحمان خاڵخانی، فەرهاد کەریمی، سامان کاکەمەمی و سامان سەید مەحموودیان کە هەموویان خەڵکی نەغەدەن لەلایەن هێزە…

٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ نەغەدە
کوردستان

ورمێ؛ بەربوونەوە لە بەرزایی مەرگی دوو برای کرێکاری لێ کەوتەوە

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤، دوو بر بە ناوەکانی شەهریار و نەوزاد دێرک، کوڕی شەمسەدین، خەڵکی گووندی "غەزن" سەر بە ناوچەی سۆمای برادۆست و دانیشتووی گەڕەکی "ئیسلام ئاباد"ی ورمێ، لە کاتی کارکردن لە پرۆژەیەکی بیناسازیدا بە هۆی بەربوونەوە لە…

٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ ورمێ
کوردستان

شنۆ؛ سلێمان قادر گەڵوان، برای عەبدولسەلام قادر گەڵوان لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دەسبەسەر کرا

ڕۆژی دووشەممە ٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤، سلێمان قادر گەڵوان، برای عەبدولسەلام قادر گەڵوان لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ شنۆ