پێنجشەممە، ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

کامێران؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی دوو مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵە، بێهرووز ڕەشیدی و ئەوراز زەمانی پاش ٤ ڕۆژ

۲۰ی خەرمانانی ١٤٠٤؛ دوای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی دوو مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی کامێران بە ناوەکانی "بێهرووز ڕەشیدی" و "ئەوراز زەمانی" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیتلاعاتی کامێرانەوە و ڕاگواستنیان بۆ ئیتلاعاتی…

٢١ی خەرمانانی ٢٧٢٥ کامێران
کوردستان

بانە؛ ٢٢ ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی هوشیار شەعبانی و ئومید ئەحمەدپوور

١٩ی خەرمانانی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٢ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی هوشیار شەعبانی کە لە کاتی دەسبەسەرکردنیدا بە فیشەک بریندار کرابوو و ئومید ئەحمەدپوور، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بانە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی…

٢١ی خەرمانانی ٢٧٢٥ بانە
کوردستان

بۆکان؛ بەفرین مەعرووفی، بەندکراوی سیاسیی کورد لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی سزاکەی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٤، بەفرین مەعرووفی، بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی بۆکان و بەندکراو لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ، پاش تێپەڕاندنی ١٠٩ ڕۆژ سزای داسەپاو و لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی سزاکە ئازاد کرا.

٢٠ی خەرمانانی ٢٧٢٥ بۆکان
کوردستان

بەندیخانەی نەغەدە؛ ٢٣٤ ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی محەممەد سۆهرابی، بەندکراوی سیاسی و دەسبەسەرکراوی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی

١٩ی خەرمانانی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٣٤ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی دووبارەی محەممەد سۆهرابی، بەندکراوی سیاسی و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، ناوبراو هیشتا لە بەندیخانەی نەغەدەدا و لەکاتێکدا کە چارەنووسی ناڕوونە، بە بێ مافی…

٢٠ی خەرمانانی ٢٧٢٥ بەندیخانەی نەغەدە
کوردستان

حەمید چەپاتی، چالاکی مەدەنیی کورد بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ورمێ کرا

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٤، حەمید چەپاتی، چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی ورمێ پاش بانگکران بۆ لقی جێبەجێکاری سزاکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ورمێ بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە کرا.

١٩ی خەرمانانی ٢٧٢٥
کوردستان

قەسری شیرین؛ ئاریەن ڕۆستەمی بە پێنج ساڵ بەندکرانی داسەپاو سزا درا

١٨ی خەرمانانی ١٤٠٤، لاوێکی کورد بە ناوی "ئاریەن ڕۆستەمی" بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە گرووپەکانی دژبەری وڵات" لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری قەسری شیرینەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "نەریمان شەفیعی" بە پێنج ساڵ بەندکرانی داسەپاو سزا درا.

١٩ی خەرمانانی ٢٧٢٥ قەسری شیرین
کوردستان

کرماشان؛ مامۆستا ئایەت غولامی لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە بە پێنج ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و شەش مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا درا

١٦ی خەرمانانی ١٤٠٤؛ مامۆستا ئایەت غوڵامی، مامۆستای سوننە مەزهەب و پێشنوێژی پێشووی مزگەوتی "محەممەدەلموستەفا" لە کرماشان و مامۆستای قوتابخانەی زانستی دینی لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدانەوە بە پێنج ساڵ بەندکرانی…

١٩ی خەرمانانی ٢٧٢٥ کرماشان
کوردستان

بەندیخانەی دیزڵاوا؛ جەلال مورادی و ڕەحمان عەلی ئەکبەری، دوو بەندکراوی کورد لە سێدارە دران

١٨ی خەرمانانی ١٤٠٤؛ لە ماوەی ڕۆژانی ١١ و ١٢ی خەرماناندا، دوو بەندکراوی خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان (دێزڵاوا) بە تۆمەتەکانی "کوشتنی بەئەنقەست" و تاوانەکانی پێوەندیدار بە "ماددە هۆشبەرەکان" لە سێدارە دران.

١٩ی خەرمانانی ٢٧٢٥
کوردستان

بەندیخانەی تەورێز؛ پێنج بەندکراوی خەڵكی ورمێ و سەڵماس بە شێوی نهێنی و گرووپی لە سێدارە دران

پێنج بەندکراوی خەڵکی ورمێ و سەڵماس لە سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٤دا، بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشووی بنەماڵەکانیان و پارێزەر و بێبەریکران لە ئاخرین چاوپێکەوتن لەگەڵ ئازیزانیان، بە شێوەی نهێنی لە بەندیخانەی ناوەندیی تەورێز لە…

١٩ی خەرمانانی ٢٧٢٥
کوردستان

ئەسعەد سدیقی بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی لە بەندیخانەی سەقز ئازاد کرا

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٤، ئەسعەد سدیقی، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "هەڵۆ"ی سەقز و خەڵکی گوندی "کاومەلە" سەر بە شاری سەقز بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی پێڕاگەیشتن لە بەندیخانەی ئەم شارە…

١٩ی خەرمانانی ٢٧٢٥