سنە؛ محەممەد فەرەجی لە بەندیخانەی سنە لە سێدارە درا
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "محەممەد فەرەجی" خەڵكی شاری مەریوان لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "محەممەد فەرەجی" خەڵكی شاری مەریوان لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٤، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "مەحموود قەیتەرانی" خەڵکی شاری مەریوان لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.
٨ی ڕەزبەری ١٤٠٤؛ ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤، قانع خاتری، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی سنە کە پێشتر بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە ٨ مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا درابوو، لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی سزاکەی و پاش تێپەڕاندنی ٨٥ ڕۆژ بەندکران، لە…
ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤، ئەیووب ڕەحمانی، هاووڵاتیی تەمەن ٣٣ ساڵی خەڵکی برایم ئابادی ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان، پاش بانگکران و لێپرسینەوە لەلایەن ئیدارەی ئەماکنی میاندواوەوە، دەست بەسەر مۆبایلەکەیدا گیراوە و هەژماری ئینستاگرامەکەی…
ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤، محەممەد پەروازە، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "نێ" سەر بە شاری مەریوان، پاش ٦٧ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی پێڕاگەیشتن بە دۆسییەکەی لە…
٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤؛ محەممەد هووشمەند هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "دەرەتفێ" سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن دادگای ئینقلابی مەریوانەوە بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە یەکێک لە دەستە یان گرووپە دژبەرەکانی وڵات" بە یەک ساڵ بەندکرانی داسەپاو سزا درا.
٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، "ناسێح لاهیجانی" کوڕی هەمزە، خەڵکی گوندی "هەمزاوا"ی پیرانشار، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی مەهابادەوە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان بە ١٠ ساڵ و یەک ڕۆژ بەندکران سزا درا.
٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤؛ ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤، قاسم عەزیزی، کۆڵبەری تەمەن ٤٧ ساڵی خەڵکی بانە، لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری "سوورکێو"ی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان کوژرا.
شەوی سێشەممە یەکی ڕەزبەری ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "کاروان ئەڵماسی" خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود پێکرا و باسکی بەسەختی بریندار کرا.
فەرهاد کەریمی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی نەغەدە لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە شەش مانگ بەندکران سزا درا.