پێنجشەممە، ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

جەعفەر سادقی، شاخەوانی کورد بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکران ڕەوانەی بەندیخانەی شنۆ کرا

ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٤، جەعفەر سادقی، شاخەوانی خەڵکی شنۆ، پاش بانگکران بۆ لقی جێبەجێکاری سزاکانی دادگای گشتی و ئینقلابی شنۆ دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزرا.

٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٥
کوردستان

ئێسفەراین؛ سزای لەسێدارەدانی عێماد مەرگان، بەندکراوی کورد جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤، سزای لەسێدارەدرانی عێماد (قەنبەر) مەرگان، بەندکراوی کوردی خەڵکی ئێسفەراین سەر بە پارێزگای خوراسان، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ ئێسفەراین
کوردستان

پیرانشار؛ باپیر بەرزە، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا

٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠٤؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا باپیر (عەلی) بەرزە، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی گوندی "چیانە" سەر بە شاری پیرانشار لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.

٢١ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ پیرانشار
کوردستان

بەندیخانەی بانه؛ هوشیار شەعبانی پاش ٥٣ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە، بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد و ٤٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی بانە ئازاد کرا

٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠٤؛ هوشیار شەعبانی چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسی، پاش ٥٣ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە، ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤ بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد و ٤٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی بانە ئازاد کرا. پێشتر کوردپا…

٢١ی ڕەزبەری ٢٧٢٥
کوردستان

بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی موحسن و حوسێن گەردشی لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

شەوی سێشەممه ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤، موحسن گەردشی و حوسێن گەردشی، دوو برای خەڵکی بوکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزران.

٢١ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ بۆکان
کوردستان

ڕۆژی جیهانیی خەبات دژی سێدارە؛ ٨٢٦٠ لەسێدارەدان لە ئێران و ٩٢٦ لەسێدارەدان لە کوردستان لە ماوەی ١٤ ساڵدا

ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی خەبات بۆ هەڵوەشانەوەی سزای سێدارە، ڕاپۆرتێکی ئاماری و جیاکاری لە دۆخی لەسێدارەدانەکان لە ئێران و کوردستان بڵاو کردەوە. ئەم ڕاپۆرتە ئاماری لەسێدارەدانەکان لە زیاتر لە ٩ مانگی…

١٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٥
کوردستان

دەسبەسەرکردنی سێ کەس لەوانە دوو مێرمنداڵ لە شنۆ؛ ڕێبوار مووسەوی، زاهیر ئازەری و فەخرەدین خالیدی

ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤، سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "میراوێ"ی شنۆ، بە ناوەکانی ڕێبوار مووسەوی تەمەن ١٦ ساڵ، زاهیر ئازەری تەمەن ١٦ ساڵ و فەخرەدین خالیدی تەمەن ٢٧ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

١٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٥