چوارشەممە، ٢٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

کیش؛ ۶ ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی دیاکۆ عەزیمی هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ

۲۳ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "دیاکۆ عەزیمی" هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ لە کیش، سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٥
کوردستان

کرێند/ داڵاهۆ؛ ٥ ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی بنەماڵەی کوردی یارسان، فەرشاد و غەزەڵ شەفیعی و ئێلهام مێهرابی

۲۳ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛سەرەڕای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی بنەماڵەیەکی یارسان لە کرێندی داڵاهۆ بە ناوەکانی "سەید فەرشاد شەفیعی" ٤٥ ساڵان و باوکی بنەماڵە، سەیدە غەزەڵ شەفیعی" ٢٣ ساڵان و کچی بنەماڵە و "ئێلهام مێهرابی" دایکی…

٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٥
کوردستان

کرماشان؛ یاسین میرزایی قەلعەزەنجیری، هاووڵاتیی یارسان کە لە ئیتالیاوە گەڕابوویەوە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار بە فیشەکی جەنگی

٢٣ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ "یاسین میرزایی قەلعەزەنجیری"، هاووڵاتیی یارسان و خوێندکار لە ئیتالیا، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ی گەڕەکی "دەرەدرێژ"ی کرماشانە.

٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٥ کرماشان
کوردستان

کرماشان؛ کەیوان ڕەزایی هاووڵاتیی یارسان، گیانلەدەستداوی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانبار بە فیشەکی جەنگی و ڕاستەوخۆی سپا

۲۴ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ شوناسی "کەیوان ڕەزایی" لە هاووڵاتییانی یارسان، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە گەڕەکی "دەرەدرێژ"ی کرماشان، بۆ کوردپا پشتڕاست کرایەوە.

٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٥ کرماشان
کوردستان

ساوه؛ ئەردەشێر زارعی، هاووڵاتیی یارسان و باوکی ۳ منداڵی بچووک بە تیری خەلاس لە ڕێگەی دەرمانخانە کوژرا

۲۴ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ "ئەردەشێر زارعی" هاووڵاتیی یارسانی خەڵکی داڵاهۆ و دانیشتووی ساوه، ڕۆژی دووشەممه ۱۵ی بەفرانباری ۱۴۰۴ لە کاتێکدا کە نەخۆشیی دڵی بووە، پاش سەردانی پزیشک و چوون بۆ دەرمانخانە بۆ وەرگرتنی دەرمان، لە بەردەم دەرمانخانە و لە…

٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٥
کوردستان

تاران؛ تەرمی ئیبراهیم ئەحمەدپووریان، کرێکاری گیانلەدەستداوی سەقزی بە هۆی نەدانی یەک میلیارد تمەن پارە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکرایەوە

۲۳ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ "ئیبراهیم ئەحمەدپووریان" هاووڵاتیی خەڵكی سەقز کە لە تاران خەریکی کرێکاری بووە و کوردپا پێشتر شوناسی پشتڕاست کردبوویەوە، دوای پێنج ڕۆژ بە هۆی نەبوونی توانایی ماڵی بنەماڵەکەی بۆ پێدانی یەک میلیارد تمەن پارە لە جیاتی پارەی…

٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٥ تاران
کوردستان

تاران؛ سیاوەش شێرزاد هاووڵاتیی خەڵكی بۆکان لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار بە تەقەی ڕاستەوخۆ

٢٤ ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ شوناسی "سیاوەش شێرزاد" هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان و دانیشتووی تاران، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە ٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ بۆ کوردپا پشتڕاست کرایەوە.

٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٥ تاران
کوردستان

تاران؛ زەهرا مورادی، ژنی لاوی خەڵکی بۆکان لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار بە تەقەکردن لە سەر و سینگی

٢٣ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ شوناسی "زەهرا مورادی" ژنی لاوی خەڵکی بۆکان و دانیشتووی تاران لە ڕەوتی نارەزایەتییەکانی خەڵک لە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ بۆ کوردپا پشتڕاست کرایەوە.

٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٥ تاران
کوردستان

کرماشان؛ نەوید ساڵحی پەرستاری ٢٤ ساڵانی خەڵکی پاوە، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبارە

۲۲ی بەفرانباری۱۴۰۴؛ «نەوید ساڵحی»، پەرستاری تەمەن ۲۴ ساڵانی خەڵكی پاوه کە لە نەخۆشخانەکانی کرماشاندا کاری کردووە، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە کرماشان لە ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ـە. ناوبراو بە تەقەی هێزە…

٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٥ کرماشان
کوردستان

کرماشان؛ ئەمیرعەلی حەیدەری جەعفەرئابادی، مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵانی گیانلەدەستداو لە ١٨ی بەفرانبار بە تەقەی ڕاستەوخۆ و ڕادەستکردنەوەی تەرمەکەی لە بەرانبەر یەک میلیارد تمەن

۲۲ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە کرماشان بۆ کوردپا ڕوون بووەتەوە و بە "ئەمیرعەلی حەیدەری جەعفەرئابادی" ڕاگەیەندراوە.

٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٥ کرماشان