برینداربوونی کۆڵبەرێک بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری نەوسوود
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێک بە ناوی "سەلمان ئەمیری"، خەڵکی مەریوان، بە هۆی بەربوونەوە لەبەرزاییەکانی سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار بوو.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێک بە ناوی "سەلمان ئەمیری"، خەڵکی مەریوان، بە هۆی بەربوونەوە لەبەرزاییەکانی سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار بوو.
شەوی هەینی، ٢٧ی ڕێبەندان، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "ئومید ئازەری" کوڕی عوسمان خەڵکی گوندی "گردە باسک" و "سەعدی مەحموودی"، کوڕی عومەر خەڵکی گوندی "هەنگەوێ"ی پیرانشار بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار کران.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی ڕێبەندان، پێدرام حوسێنپەناهی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "قورووچای"، سەر بە شاری دێولان و دانیشتووی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، ١٥ مانگ بەسەر دەسبەسەرکرانی عوسمان مامە، لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا لە بۆکان تێپەڕی، بەڵام تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە و ئەمە نیگەرانیی بنەماڵەی ناوبراوی بە دواوە بووە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٢ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی دلێر زاهێدیپوور، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان، چارەنووسی ناوبراو ناڕوونە.
٢٣٥ کەس لە مامۆستایان و زانایانی ئایینیی سوننە مەزهەبی کوردستان، لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکایەتیی هێزی دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەرپرسانی ئەمنییەتی، وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەندامەتیی مامۆستا محەممەد خزرنژاد لە گرووپە توندئاژۆکان ڕایانگەیاند کە…
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "زوبەیر حوسێنپەناهی" و "عەباس حوسێنپەناهی"، خەڵکی گوندی "قورووچای"، سەر بە شاری دێولان، پاش ٨ ڕۆژ لە دەسبەسەرکران، چارەنووسیان ناڕوونە و زانیارییەک لەمەر دۆخیان لەبەر دەستدا نییە.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیبراهیم ڕەسووڵپوور"، خەڵکی نەغەدە، لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای سزاکانی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "حیجازی"، بە یەک ساڵ بەندکرانی تەعزیری سزا درا.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ناسر عەلیپوور"، خەڵکی گوندی "داشبەند" سەر بە شاری بۆکان، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بێهزاد محەممەدی"، تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕی موراد،خەڵکی گوندی "قرووچاێ"، سەر بە پیرانشار، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.