یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

گێرانەوەیەک لە قەتڵی حکوومەتیی "سلێمان شوکری" لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان

ڕێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠١، سلێمان شوکری یاسکەندی، لاوی تەمەن ٢٩ ساڵە خەڵکی بۆکان لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرە_حکوومەتییەکانەوە بە تەقەی گولـلەی چەکی تاپڕ لە سەر و دەمووچاوی و هەروەها لێدانی باتووم لە سەر و…

١٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣
کوردستان

کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی شۆڕش ئەبووبەکری بەڕێوە چوو

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٠ی ڕەشەمە، کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی شۆڕش ئەبووبەکری، هونەرمەندی ناسراوی خەڵکی سەردەشت، ناسراو بە "شۆڕەسوار"، لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارە بەڕێوە چوو.

١٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣
کوردستان

ئیلام؛ بانگکردن و وەرگرتنی بەڵێنی زۆرەملێ لە محەممەد عەباسزادە، هونەرمەندی کورد بە هۆی ناڕەزایەتیدەربڕین بەرانبەر پشتیوانیی هەندێ لە گۆرانیبێژان لە هەڵبژاردنەکان

ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، محەممەد عەباسزادە، هونەرمەندی ناسراوی خەڵکی ئیلام بە هۆی ناڕەزایەتیدەربرین بەرانبەر بە گۆرانی وتنی هەندێ لە گۆرانیبێژە حکوومەتییەکان بۆ پشتیوانی لە هەڵبژاردنەکان، لەلایەن ئەماکنی ئیلامەوە بانگ کراوە و پاش…

١٠ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ ئیلام
کوردستان

ئاودانان؛ بانگکردن و وەرگرتنی بەڵێنی زۆرەملێ لە سونیا شەریفی بە مەبەستی پێشگرتن لە چالاکییەکانی لە سۆشیاڵ میدیا

ڕۆژی دووشەممە، ٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، سونیا شەریفی لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە ئاودانان، پاش بانگکران بۆ دادسەرای ئەم شارە، بە شێوەی زۆرەملێ بەڵێنی لێ وەرگیراوە کە چیدیکە لە سۆشیاڵ میدیادا چالاکی نەکات.

٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ ئاودانان
کوردستان

کامێران؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی سۆهراب گوڵمحەممەدی

ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سۆهراب گوڵمحەممەدی"، خەڵکی گوندی "گازرخانی"، سەر بە شاری کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ کامێران