یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

سێ هاووڵاتیی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کران

ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی ڕەشەمە، پێدرام حوسێن‌پەناهی، زوبەیر حوسێن‌پەناهی و عەباس حوسێن‌پەناهی، سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "قورووچای"، سەر بە شاری دێولان بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە گرتنگە ئازاد کران.

٢٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣
کوردستان

حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک لە زیندانی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەشەمە، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "موعین سەلاح‌وەرزی"، کوڕی "محەممەد" و خەڵکی گوندی "حەوت چەشمە" سەر بە شاری ئاودانان، لە زیندانی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.

٢٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣
کوردستان

مەتین ڕازیان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەشەمە، مێرمنداڵێکی کورد بە ناوی "مەتین ڕازیان"، کوڕی سەعید، خەڵکی گوندی "ملە" و دانیشتووی سەقز، بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە گرتنگە ئازاد کرا.

٢١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣
کوردستان

ئیلام؛ ساسان چەمەن‌ئارا بە سێ مانگ بەندکران و پێبژاردنی ٢٠ میلیۆن تمەن پارەی نەختی سزا درا

ڕۆژی ١٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، ساسان چەمەن‌ئارا لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری ئیلامەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام لە بەرژەوەندیی گرووپەکان و میدیا دژبەرەکان"، بە سێ مانگ بەندکرانی تەعزیری…

٢٠ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ ئیلام