یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

دەسبەسەرکرانی سێ کۆڵبەر لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە لە سنووری بانە و سزادرانیان بە سزای نەختی

شەوی سێشەممە، ٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سێ کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "خالید مەحموودی"، "عەلی کەریمیان" و "سەعدوڵڵا ئەمینزادە" خەڵکی گوندی "بڵەسەن"، سەر بە شاری بانە، لە سنووری "زڵە"ی ئەم شارە لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە دەسبەسەرکران و بە پێبژاردنی…

٦ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

مەتین حەسەنی، لە بریندارانی ناڕەزایەتییەکانی ٩٨ بانگی لقی یەکی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی بۆکان کرا

مەتین حەسەنی، لە خۆپیشاندەرانی ناڕەزایەتییەکانی ٩٨ کە چاوی بریندار بووە، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بانگی لقی یەکی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی بۆکان کرا.

٦ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

بەندیخانەی ئێڤین؛ موسلێح جەعفەری ڕەمشتی بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی ئازاد کرا و بە هۆی ناجێگیربوونی دۆخی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا

ڕۆژی سێشەممە ٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣، موسلێح جەعفەری ڕەمشتی، برای بەندکراوی سیاسیی پێشوو موسلێم (هەڵۆ) جەعفەری ڕەمشتی بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئێڤین ئازاد کرا.

٦ی گوڵانی ٢٧٢٤ بەندیخانەی ئێڤین
کوردستان

بەندیخانەی سەقز؛ بەندکراوێک بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا

ڕۆژی سێشەممە، ٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣، بەندکراوێک بە ناوی "فەرزاد خادمی"، خەڵکی سەقز، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدران، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا.

٦ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

گیەڵان؛ هاووڵاتییەک بە هۆی تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنییەکانی کاتی شەڕ گیانی لەدەست دا

ڕۆژی یەکشەممە، ٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئەختەر خانم مورادی"، خەڵکی گوندی "گورسفید"، سەر بە شاری گیەڵان کە بە هۆی تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنییەکانی شەڕی نێوان ئێران و عێراق بەسەختی بریندار ببوو، گیانی لەدەست دا.

٣ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

شنۆ؛ دەسبەسەرکرانی فەخرەدین مودەڕسی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە یەکی بانەمەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەخرەدین مودەڕسی"، تەمەن ٣٨ ساڵ و کوڕی شەفیع، خەڵکی گوندی "دێشەمس" سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٣ی گوڵانی ٢٧٢٤ شنۆ
کوردستان

کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە کوژرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "شوانە ئەحمەدپوور"، خەڵكی گوندی "نجنێی خواروو" سەر بە شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە گیانی لەدەست دا.

٢ی گوڵانی ٢٧٢٤