یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

میاندواو؛ دوو هاووڵاتیی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کران

ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "موحسن قادرڕەش" تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕی خدر و "ئومید قادرنژاد" تەمەن ٢٨ ساڵ و کوڕی مەحموود خەڵکی گوندی "حاجی حەسەن شامات" سەر بە شاری میاندواو بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ئەم…

٣٠ی گوڵانی ٢٧٢٤ میاندواو
کوردستان

میاندواو؛ دوو هاووڵاتی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئومید ڕۆستەمی" تەمەن ٣٠ ساڵ و "فەرزین ڕۆستەمی" تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی گوندی "عەسکەرئاباد" سەر بە شاری میاندواو بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کران.

٣٠ی گوڵانی ٢٧٢٤ میاندواو
کوردستان

بەرزبوونەوەی ڕێژەی لەسێدارەدراوان لە بەندیخانەی سەڵماس بۆ دوو کەس

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢٩ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "کاوە باشنگە" خەڵکی مەهاباد لە بەندیخانەی سەڵماس جێبەجێ کرا. بە هەژمارکردنی ئەم حاڵەتە، ڕێژەی لەسێدارەدراوانی ئەم ڕۆژە گەیشتە دوو کەس.

٣٠ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی سووسەن حەسەنزادە، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سووسەن حەسەنزادە، چالاکی مەدەنی و وانەبێژی زمانی کوردیی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٣٠ی گوڵانی ٢٧٢٤ بۆکان
کوردستان

سێ بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە دران

سەرلەبەیانیی ڕۆژی ٢٩ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی سێ بەندکراو بە ناوەکانی "یووسف سەعیدی" تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "دۆبرە" سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، "ڕامین لەوەندپوور" تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی گوندی "خەرەگوش" سەر بە ناوچەی سۆما…

٢٩ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

ژنێک لە بەندیخانەی ورمێ لە سێدارە درا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢٩ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی ژنێک بە ناوی "پەروین مووسەوی" تەمەن ٥٣ ساڵ، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.

٢٩ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

ڕاگواستنی کەماڵ لوتفی، پاش چەند حەفتە دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی بۆ بەندیخانەی کامێران

٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کەماڵ لوتفی باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە دێولان پاش نزیکەی مانگێک دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی، لە شوێنێکی نادیارەوە بۆ بەندیخانەی کامێران ڕاگوێزرا.

٢٩ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

بەندیخانەی ورمێ؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی سیامەک هەیاسی و ئالان داغدار سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵێک

سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵێک و ٢٨ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی سیامەک هەیاسی و ئالان داغدار، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵكی گوندی "حاجیاوا" سەر بە شاری بۆکان، تاکوو ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە و لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ڕاگیراون.

٢٩ی گوڵانی ٢٧٢٤ بەندیخانەی ورمێ