یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

دەیان کەس لە بنەماڵەی مافخوازان بە بڵاوکردنەوەی وێنەی خوێناویی گیانلەدەستداوان؛ خوێ بە برینی ئێمەدا مەکەن

دەیان کەس لە بنەماڵەی گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە کوردستان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک هاوپێچ لەگەڵ وێنەی خوێناویی ئازیزەکانیان وێڕای بایکۆتی هەڵبژاردنەکان داوایان لە خەڵک کرد کە قامک لە خوێنی منداڵەکانیان نەکەن و ئەم…

٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٤
کوردستان

هەتاو ئەکرەمی پاش ٢٥ ڕۆژ دەسبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٦ میلیاردی ئازاد کرا

ڕۆژی دووشەممە ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هەتاو ئەکرەمی، لە بنەماڵە مافخوازەکانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی کە پاش گەڕانەوە بۆ ئێران لە بۆکان دەسبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ٦ میلیارد تمەنی ئازاد کرا.

٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٤
کوردستان

مەریوان؛ دەسبەسەرکرانی ئیدریس دادڕەس لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیدریس دادڕەس" خەڵکی گوندی "سەردۆش" و دانیشتووی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ مەریوان
کوردستان

کۆمەڵێک لە برینداران و دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی؛ دەنگی ئێمە بایکۆتی چالاکانەی هەڵبژاردنەکان و ڕووخانی کۆماری ئیسلامییە

١٤ کەس لە دەسبەسەرکراوان و بریندارانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بۆ مەحکوومکردنی چواردەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکۆماریی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایانگەیاندووە؛ دەنگی ئێمە بایکۆتی چالاکانەی هەڵبژاردنەکان و…

٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٤
کوردستان

درێژەی گوشارە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر دایکی شەهریار محەممەدی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی

لە درێژەی گوشارە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر بنەماڵەی گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، دایە مینا سوڵتانی، دایکی شەهریار محەممەدی لە گیانلەدەستداوانی ئەم بزووتنەوەیە لە ڕێگەی پێوەندیی تلفۆنیی بەردەوام بە ژمارەی نەناسراو کەوتووەتە ژێر…

٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٤
کوردستان

یووسف حاجی خۆش، ئەندامی شۆرای ناوەندیی بەرەی یەکگرتووی کورد بە سێ ساڵ و چوار مانگ بەندکران سزا درا

یووسف حاجی خۆش، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و لێژنەی بەڕێوەبەریی بەرەی یەکگرتووی کورد خەڵکی گوندی "کۆنەقەڵا" سەر بە شاری شنۆ لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ئەنساری" بە سێ ساڵ و ٤ مانگ بەندکران سزا درا.

٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٤
کوردستان

مورتزا سەیدی، چالاکی کرێکاری بە دوو ساڵ بەندکرانی تەعزیری بە هەژمارکردنی ماوەی دەسبەسەرکرانی پێشوو سزا درا

مورتزا سەیدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری کامێران، لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی شەهریار بە سەرۆکایەتیی دادوەر "بەهرام پەناهی"، بە تۆمەتی "دروستکردنی گرووپ بە مەبەستی تێکدانی تەناهیی وڵات" بە دوو ساڵ بەندکرانی تەعزیری بە هەژمارکردنی ماوەی…

٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٤