دارستانی مانێشت لە ئیلام لە ئاگردا سووتا + وێنــە
ئاگرکەوتنەوە لە رۆژانی رابردوودا زیانێکی قەرەبوونەکراوەی بە دارستانەکانی بەڕووی ئوستانی ئیلام گەیاند.
ئاگرکەوتنەوە لە رۆژانی رابردوودا زیانێکی قەرەبوونەکراوەی بە دارستانەکانی بەڕووی ئوستانی ئیلام گەیاند.
دووکچە کوردی تەمەن ١٣ و ٢٠ ساڵ و خەڵکی ناوچەی "قوچی"ی سەربە شاری ورمێ، بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی کۆنە پایەگاکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لەو ناوچەیە گیانیان لەدەست دا.
لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لە گەرەکی "ئەمیر ئاباد"ی شاری شنۆ بەدەستی یەکێک لە نزیکانی خۆی بەزەبری چەقۆ و بەشیوەیەکی بێبەزەییانە کوژرا.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی "ماکۆ" ماوەی ٤ مانگ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کراوەو هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
بەشێکی بەرچاو لە دارستان و لەوەڕگەکانی یەکێک لە گوندەکانی سەربە شاری مەریوان لە ئاگردا سووتا.
کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری ورمێ بەهۆی کەوتنە نێو ئاوی چۆمی "خابوور"ی سەربە شاری زاخۆ گیانی لەدەست دا.
کتێبی "هەناسەی ژیان" بەرهەمی شێعریی "جەعفەر حەیدەری زادی" لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی "زانا" لە شاری "ئیسلام ئاباد"ی کرماشان چاپ و بڵاو کرایەوە.
حەفتەی کۆتایی مانگی جۆزەردانی ١٣٩٢ی هەتاوی ئاژانسی کوردپا: بەمەبەستی زیاتر زەق کردنەوە و تاوتوێ کردنی مەسەلە پەیوەندیدارکانی تایبەت بە ژنان، ئاژانسی کوردپا بەشێوی حەفتانە راپۆرتێک لەژێر ناوی "بەرموور" بڵاو دەکاتەوە.
ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی "ڤەژین" لە شاری مەریوان لە وەرزی هاوینی ئەمساڵدا کۆمەڵێک خولی پەروەردەیی و فێرکاری بەرێوە دەبات.
کاسبکارێکی تەمەن ٢٢ ساڵەی کوردی خەڵکی گوندی "کانی میران"ی ناوچەی مەریوان بەتەقەی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بریندار کرا.