کامیاران/ بەهۆی تەقینەوەی مین ٦ ئەندامی سپای پاسداران کوژراون و بریندار بوون
٤ ئەندامی سپای پاسداران لە ناوچەی کامیاران بەهۆی مینی بەجێماوی کۆنە پایەگاکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لەو ناوچەیە گیانیان لە دەست دا.
٤ ئەندامی سپای پاسداران لە ناوچەی کامیاران بەهۆی مینی بەجێماوی کۆنە پایەگاکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لەو ناوچەیە گیانیان لە دەست دا.
پاش ئەوەی شێركۆ بێكەس شاعیری گەورەی كورد دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجەی سییەكانی، لە نەخۆشخانەیەكی شاری ستۆكهۆڵم پایتەختی وڵاتی سوید دڵە گەورە و پڕ لە عەشقەكەی لە لێدان كەوت و گەرێندرایەوە کوردستان، رۆژی رابردوو لە پارکی…
ئەنوەر حوسێن پەناهی زیندانیی سیاسیی کورد پاش ٦ ساڵ راگیران لە زیندان، بە سپاردنی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرا.
بەمەبەستی برەودان بە "هونەر و مۆسیقای منداڵان" و هەروەها گەیاندنی یارمەتی بە منداڵانی نوقسان، بۆ ماوەی ٣ رۆژ کۆنسێرتێکی تایبەت لە شارەکانی سنەو مەهاباد بەرێوە چوو.
لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵەی خەڵکی شاری شنۆ بە خواردنی "حەب"، هەوڵی خۆکوژیداو لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
دوابەدوای بەڕێوەچوونی یەکەمین دانیشتنی دادگایی کردنی دوو برای رۆژنامەنووسی کورد، بەپێی ئەو تۆمەتانەی کە دراوەتە پاڵیان، ئەگەری مەحکووم کرانیان بە حوکمی قورس بەدوور لە چاوەروانی نییە.
شەوی رابردوو کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی شاری مەریوان کۆڕێکی تایبەتیان بۆ هاوخەمی و پشتیوانی لە منداڵانی رۆژئاوای کوردستان بەڕێوە برد.
ئەنستیتۆی فەرهەنگی هونەریی ئەحمەدی خانی لە ورمێ بە بڕیاری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی لەو شارە بەرەووی داخران بوویەوە.
لەماوەی چەند مانگی رابردوودا بەهۆی شەپۆڵێکی بەرینی بێکارییەوە، رێژەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی شاری سنە روویان لە پیشەی دەستفرۆشی کردووە.
شاخەوانێکی کورد لە شاری سنە، بۆ پشتیوانی لە منداڵانی تووشبوو بەنەخۆشیی شێرپەنجەی ئوستانی کوردستان، بەسەر چیای "خاننگری"ی وڵاتی قرقیزستاندا سەرکەوت.