بۆکان؛ دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران
ڕۆژی شەممە ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠٣، عەبدوڵڵا قولیزادە، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەگەڵ کوڕەکەی بە ناوی هێمن قولیزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ڕۆژی شەممە ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠٣، عەبدوڵڵا قولیزادە، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەگەڵ کوڕەکەی بە ناوی هێمن قولیزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
سەرلەبەیانیی چوارشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "سیرووس جەعفەری" خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی ڕەشت (لاکان) جێبەجێ کرا.
ڕۆژی هەینی ٩ی سەرماوەزی ١٤٠٣، ژنێکی تەمەن ٣٤ ساڵ بە ناوی "سەحەر بوجار" خەڵکی سنە، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە هۆی داواکاری بۆ جیابوونەوە، بە چەقۆ کرایە ئامانج و بە هۆی قورسیی برینەکانیەوە لە بەشی چاوەدێریی تایبەتی نەخۆشخانەدا ڕاگیراوە.
مێحراب عەبدوڵڵازادە لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێدایە، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە لەسێدارەدران سزا دراوە.
ڕۆژی چوارشەممە ٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣، ئەمیر محەممەدخانی، چالاکی مەدەنیی خەڵكی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣، هاووڵاتییەک بە ناوی "بێهزاد دادخا" کوڕی خالید و خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕێوڕەسمی زاگرۆسانە کە نزیکەی دوو حەفتەیە لەسەر بانگەوازی دەیان ئەنجومەنی ژینگەپارێزی لە کوردستان دەستی پێ کردووە، لە مەهاباد لەسەر بڕیار و هەڕەشەی دەسبەسەرکرانی بەکۆمەڵ لەلایەن ئیتلاعات و شارەوانییەوە هەڵوەشایەوە.
ڕەشید ڕەحیمی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە یەک ساڵ بەندکرانی داسەپاو سزا درا.
ڕۆژی یەکشەممە ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣، هیوا بەهین، هاووڵاتیی خەڵكی بۆکان پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی ئەم شارە دەسبەسەر کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "شێرعەلی تەرکشبەند" خەڵکی شاری سەحنە سەر بە پارێزگای کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی ڕەشت (لاکان) جێبەجێ کرا.