سنە؛ ئیدریس مینبەری بە دوو ساڵ بەندکران سزا درا
ئیدریس مینبەری، ئەندامی بەڕێوەبەریی ڕێکخراوی نۆژین، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنەوە بە دوو ساڵ بەندکران سزا درا.
ئیدریس مینبەری، ئەندامی بەڕێوەبەریی ڕێکخراوی نۆژین، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنەوە بە دوو ساڵ بەندکران سزا درا.
سزای دەرکرانی لەیلا سەلیمی، مامۆستای وانەی پەروەرشی و چالاکی سێنفیی مامۆستایان لەلایەن لێژنەی پێداچوونەوەی سەرپێچییە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردەوە بە دوو مانگ دوورخرانەوە لە کار گۆڕدرا.
ئومید شامحەممەدی، هیوا قوڕەیشی، پەرویز ئەحسەنی و کاوە محەممەدزادە لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان – دیواندەرە بە بڕیاری لێژنەی پێڕاگەیشتن بە سەرپێچییە ئیدارییەکانی پەروەردە بە دەرکران و دوورخرانەوە سزا دران.
ئەیووب دەماوەندی، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی مەهابادەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "دووستی" بە پێنج ساڵ و ١٥ ڕۆژ بەندکرانی داسەپاو سزا درا.
ڕەحمان قادری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە ٨ مانگ بەندکران سزا درا.
ڕۆژی شەممە ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣، ئومید حامێدی، مامۆستای قوتابخانەی دواناوەندیی "شاهێد"ی کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
سلێمان چووپانی، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە دوو ساڵ و حەوت مانگ بەندکران سزا درا.
ئەحمەد حەسەنزادە، باوکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە سێ مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا درا.
حاجی بەرزه، وانەبێژی زمانی کوردی لە ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی "بەیان" و برای باپیر بەرزە، بەندکراوی سیاسیی کورد، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی پیرانشارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ئەمیر محەممەدی" بە ٥ مانگ بەندکران و پێبژاردنی ١٥…
ڕۆژی سێشەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٣، حەمید عەزیزی، مامۆستای گوندەکانی "پاڵنگان" و "گازرخانی"ی کامێران پاش بانگکران بۆ حیراسەتی پەروەردە و بارهێنانی ئەم شارە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.