یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

بە دەسبەسەرکرانی کەماڵ ئاخرەتی، ژمارەی دەسبەسەرکراوان و بانگکراوانی سنە گەیشتە ١٥ کەس

٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣؛ بە دەسبەسەرکرانی کەماڵ ئاخرەتی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سنە ژمارەی دەسبەسەرکراوان و بانگکراوانی ئەم شارە لە ماوەی شەش ڕۆژدا لە ٢٩ی بەفرانبارەوە هەتا ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، گەیشتە ١٥ کەس.

٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
کوردستان

هێمن ئیبراهیم حەمزە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی بۆکان کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هێمن ئیبراهیم حەمزە، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "قەرەگۆل" سەر بە شاری بۆکان بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی، ڕەوانەی بەندیخانەی ئەم شارە کرا.

٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
کوردستان

دێولان؛ سوهەیلا مەتاعی، چالاکی مەدەنی پاش دەسبەسەرکران و کرانەوەی دۆسییە لە دادگا بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

٤ی ڕیبەندانی ١٤٠٣؛ هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی مانگرتنی گشتی لە کوردستان لە ڕۆژی ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لە ناڕەزایەتیدەربڕین بە سزای لەسێدارەدان، سوهەیلا مەتاعی چالاکی مەدەنیی خەڵکی دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش ئەوەی کە…

٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ دێولان
کوردستان

زۆربوونەوەی دەسبەسەرکرانەکان لە سنە؛ جەلیل محەممەدی، چالاکی کرێکاری بە شێوەی توندوتیژانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کوردپا؛ ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، جەلیل محەممەدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە دوابەدوای هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی، بە شێوەی توندوتیژانە و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار…

٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
کوردستان

سنە؛ دەسبەسەرکرانی هێرش ناوگرانزادە، چالاکی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هێرش ناوگرانزادە، چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوینێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ سنە
کوردستان

سەقز؛ دەسبەسەرکرانی ئەمجەد ساڵحزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەمجەد ساڵحزادە" تەمەن ٣٨ ساڵ کوڕی ئەحمەد و خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگویزرا.

٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ سەقز
کوردستان

سنە؛ دەسبەسەرکرانی شەش کەس لە کاسبکار و بازاڕییان لە پێوەندی لەگەڵ مانگرتنی گشتی دژی سزای سێدارە

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی مانگرتنی گشتیی کاسبکار و بازاڕییان لە شارەکانی کوردستان لە دژایەتی لەگەڵ سزای سێدارە، "محەممەد سەیف پەناهی" تەمەن ٤٨ ساڵ، "سینا ڕەزایی" تەمەن ٢٥ ساڵ، "ئەمجەد گوریاخێز"، "نەعیم…

٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ سنە
کوردستان

دەسبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە سەردەشت

ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "حەسەن حەسەننژاد" و خەڵکی "سیسێر" سەر بە شاری سەردەشت و "ڕەحیم عەلیزادە" خەڵکی گوندی "کوربناو" سەر بە شاری سەردەشت لەلایەن ه‌ێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی…

٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤