دارستان و لێڕەوارەکانی کوردستان لە ئاگری سپای پاسداراندا دەسوتێت
لە ماوەێ چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بە هۆی مانۆڕی سپای پاسداران و زیاتر ئەمنیەتیکردنی کوردستان، نزیکەی ٢٠٠ هێکتار لە لێڕەوار و لەوەڕگەکانی کوردستان لە ئاگردا سووتان.
لە ماوەێ چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بە هۆی مانۆڕی سپای پاسداران و زیاتر ئەمنیەتیکردنی کوردستان، نزیکەی ٢٠٠ هێکتار لە لێڕەوار و لەوەڕگەکانی کوردستان لە ئاگردا سووتان.
ئیتلاعاتی سپای نەبی ئەکرەم لە شاری داڵاهۆ باسی لە دەستبەسەر کردنی سێ هاووڵاتیی لە پەیوەندیی لەگەڵ ڕوودانی تەقە کردنی لە نوێنەری شااباد و هاورێکانی کرد.
ئەندامانی شووڕای شاری ئیلام، دەنگیان بە لابردنی شارەداریی ئەو شارە دا.
دەمەقاڵە لە نێوان باوک و کچێک لە شاری مێهران کوشتنی کچەکەی لێدەکەوێتەوە.
لە درێژەی بانگهێشت کردن و گوشار خستنەسەر بنەماڵەی چالاکانی مەدەنی لە کوردستان، هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری مەریوان چەند جارێک خێزانی یەکێک لە چالاکانی مەدەنی ئەو شارەیان بانگهشتی ئیدارەی ئیتلاعات کردووە.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەپۆلێکی نوێ لە بانگهێشت و دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد لە شارەکانی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەکانی کوردستان دەستی پێکردووە.
ڕەوتی خۆکوژیەکان لە شارەکانی کوردستانی ئێران نە تەنیا لە ناو گەنجەکاندا پەرەی سەندوو، بەڵکوو ئەو کردەوەیە لە ناو میرمنداڵان بووهتە باو.
لە درێژەی تەقەکردن لە کاسبکاران و کۆڵبەرانی کورد لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتەوە، هاووڵاتییکی تەمەن ٢١ ساڵە خەڵکی شاری سەڵماس گیانی لە دەست دا.
دایک و باوکی یەکێک لە چالاکانی سیاسی، کە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پاوە دەستبەسەر کرابوون، ئەو ئیدارەیه بۆ ئازادکردنیان داوای بارمتەی چەند سەد میلیۆن تەمەنی دەکات.
لە ئەنجامی شەڕ و تێکهەڵچوونی هێزەکانی حکوومەتی ئێران، لەگەل هاووڵاتییان لە پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری بەهۆی ڕاگواستنی ئاو لەو پارێزگایە بۆ ئیسفەهان، هاووڵاتییەکی بەختیاری بە دەست هێزەکانی حکوومەتەوە کوژار.