ھەینی، ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

مامۆستا لوقمان ئەمینی پاش ئامادەبوون لە دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان دەسبەسەر کرا

ئەمڕۆ دووشەممە یەکی بانەمەڕی ١٤٠٤، مامۆستا لوقمان ئەمینی، پێشنوێژی مزگەوتی جامێعی چواریاری نەبیی سنە، پاش ئامادەبوون لە دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان دەسبەسەر کرا.

١ی گوڵانی ٢٧٢٥
کوردستان

شنۆ؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی زاهیر مەحموودیان و محەممەد خزری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "شاوانە" سەر بە شاری شنۆ بە ناوەکانی زاهیر مەحموودیان و محەممەد خزری بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی…

١ی گوڵانی ٢٧٢٥ شنۆ
کوردستان

دەسبەسەرکرانی باوکێک لە جیاتی کچەکەی؛ بەردەوامیی ناڕوونیی سەید جەماڵ تەها لە بەندیخانەی شنۆ سەرەڕای تێپەڕبوونی یەک مانگ

٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤؛ سەید جەماڵ تەها، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ، بە هۆی دەسپێڕانەگەیشتنی هێزە ئەمنییەتییەکان بە کچەکەی بە ناوی گەوهەر تەها، لە ٣٧ ڕۆژ پێشەوە لەلایەن ئەم هێزانەوە دەسبەسەر کراوە و تاکوو ئێستا چارەنووسی ناڕوونە و لە بەندیخانەی ئەم…

١ی گوڵانی ٢٧٢٥
کوردستان

سروە پوورمحەممەدی، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین" بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی کانوونی ئێسلاح و تەربییەتی سنە کرا

ڕۆژی شەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، سروە پوورمحەممەدی، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین" پاش بانگکران بۆ لقی ٤ی جێبەجێکاری سزا کەیفەرییەکانی سنە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنە کرا.

٣١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥
کوردستان

سزای سێدارەی ناسر بەکرزادە لەلایەن لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵاتەوە ڕەت کرایەوە

٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤؛ سزای لەسێدارەدانی ناسر بەکرزادە، بەندکراوی کوردی بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ لە قۆناغی کۆتایی داواکاریدا لەلایەن لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵاتەوە ڕەت کرایەوە.

٢٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥