بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی دوو برا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بانەمەڕی ١٤٠٤، دوو برا بە ناوەکانی "مووسا یادیار" و "حەمزە یادیار" خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بانەمەڕی ١٤٠٤، دوو برا بە ناوەکانی "مووسا یادیار" و "حەمزە یادیار" خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
ئیتلاعاتی سپای پاسداران سەرەڕای ڕەزامەندیی بەندیخانەی ناوەندیی یەزد و دادستانی ئەم شارە لەگەڵ داواکاریی مورەخەسیی خالید زەمانی، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری خۆی، پێشی بە چوونی ناوبراو بۆ مورەخەسی گرت.
١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٤؛ ڕەزا ڕەمەزانزادە، بەندکراوی سیاسیی کورد کە خەریکی تێپەڕاندنی ماوەی سزای دوو ساڵ و شەش مانگ بەندکران لە بەندیخانەی تارانی گەورەیە، سەرەڕای ئەوەی کە ماوەی زیاتر لە چوار مانگە لە بەندی تاوانە مەترسیدارەکان ڕاگیراوە، بە هۆی…
ڕۆژی شەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٤، ئیبراهیم مەردانی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان، بە هۆی بەشداریی میوانەکانی لە ڕێوڕەسمی شایی منداڵەکەی بە "جلوبەرگی خاکی"یەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
لقی ٣١ی پێداچوونەوەی دیوانی عیداڵەتی ئیداری بە ڕەتکردنەوەی ناڕەزایەتیدەربڕینی سومەیە ئەختەرشومار، چالاکی سێنفیی مامۆستایانی مەریوان، بڕیاری دەرکردنی ناوبراوی وەک خۆی پشتڕاست کردەوە.
ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی بانەمەڕی ١٤٠٤، زانیار دەباغییان و پەیام فەتحی، لە چالاکانی کرێکاریی سنە بانگی ستادی خەبەریی ئیتلاعاتی ئەم شارە کران و لێپرسینەوەیان لێ کرا.
ئەفشین حوسێنپەناهی، چالاکی مەدەنی و زیندانیی سیاسیی پێشوو بانگی لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە کرا.
شەوی یەکشەممە ٧ی بانەمەڕی ١٤٠٤، دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "ئاکۆ شەریفی" تەمەن ٢٢ ساڵ و "شوانە عەلیپوور" تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی ئەم شارە بریندار بوون.
ڕۆژی شەممە ٦ی بانەمەڕی ١٤٠٤، مامۆستا ئایەت غوڵامی، مامۆستای سوننە مەزهەب و پێشنوێژی پێشووی مزگەوتی "محەممەدەلموستەفا" لە کرماشان و مامۆستای قوتابخانەی زانستی دینی بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییاتنی قۆناغەکانی…
ڕۆژی ٦ی بانەمەڕی ١٤٠٤؛ هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەمجەد ساڵحزادە" تەمەن ٣٨ ساڵ و کوڕی ئەحمەد و خەڵکی سەقز، کە لە ڕۆژی ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە، تاکوو ئێستا چارەنووسی ناڕوونە و لە گرتنگەی شارامفەری…