ھەینی، ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

ئارمان ڕایزەن، کۆڵبەری مەریوانی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی "ئارمان ڕایزەن" کوڕی سدیق و خەڵکی گوندی "گۆگجە" سەر بە بەشی سەرشیوی مەریوان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە گیانی لەدەست دا.

٢١ی گوڵانی ٢٧٢٥
کوردستان

لەبەرکردنی جلوبەرگی خاکی لە ڕێوڕەسمی شایی؛ سامرەند وجوودی دەسبەسەر کرا، بانگکردنی دەیان هاووڵاتیی و دەستداگرتن بەسەر جلی کوردیی دوو کەسدا

دوابەدوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێکی شایی لە بۆکان و بەشداریی میوانەکان بە "جلوبەرگی کوردیی خاکی"یەوە و دەسبەسەرکرانی باوکی بووکەکە لە بۆکان، لە مەهابادیش دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی "عەلی دانشی" و "سامرەند وجوودی" دەسبەسەر کران و دەیان…

٢٠ی گوڵانی ٢٧٢٥
کوردستان

مەهاباد؛ هێرشی شەوانە بۆ سەر ماڵی کاوە و لوقمان سالک و دەستداگرتن بەسەر جلە کوردییەکان، مۆبایل و بەڵگەکانیاندا

ڕۆژی هەینی ١٩ی بانەمەڕی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەتییەکان بە شەودا و بە شێوەی توندوتیژانە هێرشیان کردە سەر ماڵی کاوە و لوقمان سالک لە مەهاباد و دەستیان بەسەر هەموو جلوبەرگە کوردییەکان، بەڵگەنامە و مۆبایلەکانیاندا گرت.

٢٠ی گوڵانی ٢٧٢٥ مەهاباد
کوردستان

بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام؛ دوورخستنەوەی وەحید چاوران، ناسر ڕەزایی و محەممەدحوسێن حاسڵی، سێ بەندکراوی سیاسیی ژن، ژیان، ئازدی بە سزای قورسی ١٢ ساڵ بەندکران بۆ بەندیخانەکانی زاهێدان، کرمان و مەشهەد

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بانەمەڕی ١٤٠٤، سێ بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی ئاودانان، بە ناوەکانی وەحید چاوران، ناسر ڕەزایی و محەممەدحوسێن حاسڵی کە پێشتر لە پێوەندی لەگەڵ بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا، هەرکامەیان بە ١٢ ساڵ بەندکرانی داسەپاو و…

٢٠ی گوڵانی ٢٧٢٥
کوردستان

مەهاباد؛ عەلی دانشی بۆ جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ١٩ی بانەمەڕی ١٤٠٤، هاووڵاتیی کورد بە ناوی "عەلی دانشی" خەڵکی مەهاباد سەرلەنوێ بە توندوتیژییەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٠ی گوڵانی ٢٧٢٥ مەهاباد