سزای سێدارەی موراد دەلایی میلان لە بەندیخانەی ماکۆ جێبەجێ کرا
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "موراد دەلایی میلان" خەڵکی شاری چاڵدێران لە بەندیخانەی ماکۆ جێبەجێ کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "موراد دەلایی میلان" خەڵکی شاری چاڵدێران لە بەندیخانەی ماکۆ جێبەجێ کرا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، لەیلا پاشایی و باران ساعدی لە چالاکانی مافی ژنان و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە سنە، کە لە ڕەشەمەی ١٤٠٣دا لە پێوەندی لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٨ی مارس دەسبەسەر کرابوون، پاش بانگکران بۆ…
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، سمکۆ یووسفی، مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی گوندی "سڵامەت" سەر بە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
سەرلەبەیانیی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، دوو برا بە ناوەکانی "جەلال وەفایی" و "فەردین وەفایی" خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، مامۆستا بەرزان مەلەکی، پێشنوێژی هەینی و مامۆستای مزگەوی جامێعەی شێخەینی سنە پاش بانگکران بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان و ئامادەبوون لەم دادگایەدا، دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤، بەفرین مەعرووفی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندی ژنانی بەندیخانەی ورمێ کرا.
مامۆستا بەرزان مەلەکی، پێشنوێژی هەینی و مامۆستای مزگەوی جامێعەی شێخەینی سنە بانگی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەد ڕەحیمی" کوڕی غەفوور و خەڵكی شاری "بانەوەڕە" سەر بە شاری پاوە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود گیانی لەدەست دا.
قانع خاتری، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "مستەفا عەزیزی" بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە هەشت مانگ بەندکران سزا درا.
ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٤، ئەمجەد ساڵحزادە، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری سەقز، پاش چوار مانگ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە لە گرتنگەی شارامفەری سنە و ڕاگواستنی بۆ بەندیخانەی سەقز لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی و…