ژمارەیەک كەسایەتیی كورد و ئێرانی: پێویستە لەتەنشیت كۆبانی بین
چالاكانی سیاسی، رۆژنامەنووسان و بەرگریكارانی مافی مرۆڤی كوردستان و ئێران بە بڵاوكردنەوەی بیاننامەیەک، پەرچەكردارییان بە دۆخی شاری كۆبانی و ئاڵوگۆڕەكانی كوردستانی سووریا نیشان دا.
چالاكانی سیاسی، رۆژنامەنووسان و بەرگریكارانی مافی مرۆڤی كوردستان و ئێران بە بڵاوكردنەوەی بیاننامەیەک، پەرچەكردارییان بە دۆخی شاری كۆبانی و ئاڵوگۆڕەكانی كوردستانی سووریا نیشان دا.
ساڵی نوێی خوێندن لە کاتێکدا دەستی پێکردووە، کە لەسەدا ٥٠ی قوتابخانەکانی ئەو وڵاتە لە قوڕ و خشت دروست کراون و خودی بەرپرسانی حکوومەتی ئەو قوتابخانانەیان بە بۆمبی قورمیش کراو، شوبهاندووە.
ئەحمەد شەهید راپۆرتێری تایبەتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا باسی لە زیاد بوونی پیشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ئێران و بەتایبەت دوای هاتنەسەر کاری رۆحانی کردووە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەكەی و هەروەها نوێنەری یەكیەتیی ئورووپا دووەمین دانیشتنی سێقۆڵیی خۆیان لەمەڕ بەرنامەی ناوكیی حكوومەتی ئێران ئەنجام دا، بەڵام ئەو دانیشتنە نەگەیشتە رێگەچارەیەكی یەكلاكەرەوە.
ئەو كەسانەی كە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی لە نەخۆشخانەكانی ئێراندا خەوێندراون، بەهۆی پیسیی نەخۆشخانەکانەوە مەترسیی تووشبوون بە "عفوونەت"یان لێدەكرێ.
لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا سزای لەسێدارەدانی ١٥ ژن لە زیندانەکانی وڵاتی ئێراندا بەڕێوە چووە.
یەکێک لە بە پێشینەترین زیندانیانی سیاسیی لە ئێران، زیندانی کرانی (محەمەد نەزەری)ی بە کارەساتێکی گەورەی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا لە قەڵەم داوە.
خواردەمەنی و لە سەبەتەی خۆراکیی هەر بنەماڵەیەکی (چوار سەر خێزانی)دا لە وڵاتی ئێران، لە ئێستادا بە بەراورد لەگەڵ ١١ ساڵ پێش ئیستا، لە ١٣٩٢ کیلۆوە بع ٩٨١ کیلۆ کەمی کردووە.
لێپرسراوێکی پایەبەرزی نیزامی، سەبارەت بە لێدوانی وەزیری کاروباری دەرەوەی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ "وتوێژی راشکاوانە لە بواری مافی مرۆڤ"دا، پەرچە کرداری نواند.
دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، کەلوپەلی شەخسیی بەشداربوانی گرتەی ڤیدیۆی "هەپی"ی بۆ تۆمەتبار کردنی ئەو چەند کەسە بەکار هێناوە.