تاران؛ لە ٢٤ کاتژمێردا، ٨٤ کەس هەوڵی خۆکوژییان داوە
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "ڕۆکنا"، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی خاکەلێوە هەتا ڕۆژی هەینی ٢٧ی خاکەلێوە، لە یەک ڕۆژدا ٨٤ حاڵەتی خۆکوژی لە شوێنە جیاجیاکانی تاران تۆمار کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "ڕۆکنا"، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی خاکەلێوە هەتا ڕۆژی هەینی ٢٧ی خاکەلێوە، لە یەک ڕۆژدا ٨٤ حاڵەتی خۆکوژی لە شوێنە جیاجیاکانی تاران تۆمار کراوە.
ڕێکەوتی ١٠ی خاکەلێوەی، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لە سێزدەهەمین ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا سەبارەت بە ئێعدامەکان لە ئێراندا بڵاوی کردووەتەوە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی، لە حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا، سەرەڕای گشتگیربوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەبێ…
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "هێرانا"، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی ڕێبەندان، حوکمی لەسێدارەدانی ٧ کەس، یەک لەوان ژنێک، لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، لەلایەن بەرپرسانی ئەو زیندانەوە، جێبەجێ کرا.
ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی بە بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک ڕایگەیاندووە کە تەندروستیی "حامید قەرەئۆغڵانی"، زیندانیی عەقیدەتیی بەندکراو لە زیندانی ورمێ لە مەترسیدایە و پێویستی خێرای بە چاوەدێری پزیشکیی پسپۆڕانە هەیە.
٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆیی،بە بڵاوکردنەوەی نامەیەکی هاوبەش، خوازیاری ئازادکردنی چالاکانی کورد و هەروەها تەواوی قوربانییانی دەسبەسەرییە سەرەڕۆیانە و هەڕەمەکییەکان لە ئێراندا بوونە.
کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی کانوونی پارێزەران لەمەڕ گیانلەدەستدانی ٥ کۆڵبەر لە سنووری ورمێ دژکردەوەی نیشان دا.
بەرپرسی ڕێکخراوی نیزام ئەندازیاریی بیناسازی لە ئێراندا ڕایگەیاندووە ٢٥٠ هەزار ئەندازیاری بیناسازی لە ئێران بێکارن.
یەک هەزار و ٢٥٨ کەس، لە ٨ مانگی سەرەتایی ئەمساڵدا لە ئێران، بەهۆی ڕووداوی کار گیانیان لەدەست داوە کە بەنیسبەت ساڵی ٩٨، لەسەدا ٣.٩ زیادی کردووە.
بڵابوونەوەی لێدوانەکانی مامۆستایەکی زانکۆی ئیمام سادق لە کاناڵی چواری دەنگ و ڕەنگی حکوومەتی ئێران، لەمەڕ ڕووداوەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٨ و ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان لە ئێران، بووە هۆی پچڕاندنی ئەو بەرنامەیە لەلایەن بەڕێوەبەرەوە.
ڕۆژی شەممە ١٠ی بەفرانبار، "ئارش گەنجی"، وەرگێڕ، نووسەر و ئەندامی کانوونی نووسەرانی ئێران، لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی شاری تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر "عەمووزادە" ، بە ١١ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.