ئێران لە دونیا پلەی یەكەمی لە بەكارهێنانی تریاكدا هەیە
لیپرسراوی گشتیی پزشك قانوونی حكوومەتی ئێران رایگەیاند، بەكارهێنانی تریاك لەنێو وڵاتی ئێراندا بۆتە قەیرانێكی چارەسەر نەكراو و لە ئێران بەكارهێنانی ئەو جۆرە لە مادەی سڕكەر لە ئاستی دونیادا یەكەمە.
لیپرسراوی گشتیی پزشك قانوونی حكوومەتی ئێران رایگەیاند، بەكارهێنانی تریاك لەنێو وڵاتی ئێراندا بۆتە قەیرانێكی چارەسەر نەكراو و لە ئێران بەكارهێنانی ئەو جۆرە لە مادەی سڕكەر لە ئاستی دونیادا یەكەمە.
ئیمام جومعەی پەیڕەوانی مەزهەبی سوننە لە شاری زاهیدان جارێكی دیكە لەمەڕ دەستبەسەر كردنی زانایانی سوننە رەخنەی لە حكوومەتی ئێران گرت و لە نامەیەكدا خوازیاری ئازاد كردنیانە.
چالاكێكی مافەكانی منداڵان لە ئێران لەو باوەڕە دایە، 5/2 میلیۆن منداڵی ئێران مەترسیی ئەوەیان لەسەرە كە تووشی دیاردەی بوون بە منداڵی سەرشەقام ببن.
حوكمی بڕانەوەی 4 قامكی دەستی هاووڵاتییەكی بەلووچ لەلایەن لقی 29ی دیوانی باڵای وڵاتەوە تەئید كرا و بڕیارە ئەم حوكمە لە شاری مەشهەد جێبەجێبكرێت.
چالاکێکی خویندکای لەو باوەڕە دایە کە گوتاری بزووتنەوەی خوێندکاریی کوردی گوتارێکی ناسیۆنالیستییە و لەم پێناوەشدا درێژەی بە چالاکییەکانی خۆی داوە و بەشێکە لە بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد.
گرووپی زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزیی سەر بە كۆلیژی ئەدەبیات و زانستە مرۆییەكانی زانستگای بەهەشتیی تاران لە توێژینگەی خوێندنەوەی وەرگێڕانی ئەو زانستگایە بە بەشداریی دوو مامۆستای كورد لە كۆڕێكدا بەرهەمەكانی دوكتور ئیبراهیم یوونسی شرۆڤە دەكات.
بەپێی گەڵاڵەی پەسند كراوی "مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران" هەزینە و نرخی بەكارهێنانی بەرق، ئاو و گاز بۆ مزگەوت، حوسێنە و دارولقورئانەكان لە ئێران بۆتە خۆڕایی و لە بەرامبەردا نرخی ئەو پێداویستیانە بۆ هاووڵاتییان روو لە زیادبوونە.
لێپرسراوێكی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، ئامارێكی راستەقینە و جێگای باوەڕ لە رێژەی موعتادان لە ئێران لەبەر دەستدا نیە، بەڵام نێونجی تەمەنی بەكارهێنەرانی مادە هۆشبەرەكان 25 هەتا 29 ساڵە.
بەپێی راپۆرتی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئەهواز، بەندكراوانی زیندانی كاروونی ئەهواز، لەژێر زەخت و گوشاری توندی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەهواز و لێپرسراوانی زیندان دان و بارودۆخییان نالەبارە.
120 ناونیشانی كتێب لە بەشی بیانیی پیشانگای نێودەوڵەتیی كتێبی تاران بەهۆی چاپی "نەخشەی دەسكرد"ی كەنداوی فارس، كۆ كرانەوە.