بۆکان؛ هیوا محەممەدی پاش بانگکران بۆ ئیتلاعات دەسبەسەر کرا
ڕۆژی سێشەممە یەکی ڕەزبەری ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هیوا محەممەدی" کوڕی حەسەن خەڵکی گوندی "لەگز" سەر بە شاری بۆکان پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی ئەم شارە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی سێشەممە یەکی ڕەزبەری ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هیوا محەممەدی" کوڕی حەسەن خەڵکی گوندی "لەگز" سەر بە شاری بۆکان پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی ئەم شارە دەسبەسەر کرا.
دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "عەلی دانشی" و "سامرەند وجوودی" خەڵکی مەهاباد لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" هەر کامیان بە چوار مانگ بەندکران سزا درابوون.
ڕۆژی سێشەممە یەکی ڕەزبەری ١٤٠٤، ئایهان ئیبراهیمی بەندکراوی سیاسیی خەڵکی ورمێ، پاش تێپەڕاندنی ٨٥ ڕۆژ بەندکران لە ماوەی سزا یەک ساڵەکەی، لەژێر چاوەدێریی پێبەندی ئێلێکترۆنیکیدا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٣١ی خەرمانانی ١٤٠٤، فەرزاد بەرجستە، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، پاش چەند کاتژمێر دەسبەسەرکران و لێپرسینەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەست بەسەر مۆبایلەکەیدا گیراوە و هەژماری ئینستاگرامەکەی کەڵکئاوەژووی لێ وەرگیراوە. هێزە…
ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ی خەرمانانی ١٤٠٤، ژینا مودەڕس گورجی، ڕۆژنامەوان و چالاکی بواری ژنانی دەسبەسەرکراو لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی سزاکەی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا. ناوبراو لە ماوەی ٣٢٥ ڕۆژدا کە لە بەندیخانەی سنە…
٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٤؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەک بە ناوی " سرووش یووسفزادە " لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی مەهابادەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سیامی" بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە شەش مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا درا.
هاووڵاتییەک بە ناوی "ئومید ڕەش" خەڵکی گوندی "کۆسەکەرێز" سەر بە شاری مەهاباد لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە شەش مانگ بەندکران سزا درا.
ڕۆژی شەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٤، گالێریی زیڕی "کوردۆ" هەڵکەوتوو لە شەقامی "ئەدەب"ی سنە، بە بیانووی بێ حیجابی لەلایەن ئەماکنەوە پلۆمپ کرا.
ڕۆژی شەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٤، کاسبکارێکی کوردی خەڵکی پیرانشار بە ناوی "چیا (خدر) ئەحمەدنژاد" تەمەن ٤٢ ساڵ، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆ و بە سێ فیشەک لە مەودای نزیکەوە کوژرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٤، مێرمنداڵیکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی "زانیار شادیخا" کوڕی حامید و "موحسن دەهار" تەمەن ٢٤ و کوڕی سلێمان، خەڵکی گوندی "سینگان" سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران و بۆ…