ھەینی، ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سەقز؛ دەسبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی پێنج هاووڵاتیی کورد

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "هیوا ئەحمەدی"، "سۆران سوڵتانی"، "ڕەحیم قودرەتی»، "محەممەد زەبیحی" و "ئیدریس عەلیمحەممەدی" خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بە مەبەستی…

١٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ سەقز
کوردستان

مەریوان؛ عادڵ پیرووزی، بەندکراوی سیاسی نێردرایە مورەخەسی

ڕۆژی شەممە ١٠ی جۆزەدانی ١٤٠٤، عادڵ پیرووزی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی گوندی "سەردۆش" سەر بە شاری مەریوان بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی لە بەندیخانەی ئەم شارەوە نێردرایە مورەخەسی.

١٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ مەریوان
کوردستان

شنۆ؛ ئومید ئیبراهیمی پاش ٢٢ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە لە گرتنگەوە بۆ بەندیخانەی شنۆ ڕاگوێزرا

ڕۆژی چوارشەممە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤، ئومید ئیبراهیمی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شنۆ پاش ٢٢ ڕۆژ لێپرسینەوە و دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێوە بۆ بەندیخانەی شنۆ ڕاگوێزرا.

٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ شنۆ
کوردستان

بەندیخانەی تارانی گەورە؛ توندوتیژی دژی ڕەزا ڕەمەزانزادە، ١٧ تەقەڵی سەر و داواکاری بۆ وەرگرتنەوەی تێچووی چارەسەری پزیشکی لەلایەن بێهدارییەوە

ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤؛ ڕەزا ڕەمەزانزادە، بەندکراوی سیاسیی کوردی بەندکراو لە بەندیخانەی تارانی گەورە، دوابەدوای توندوتیژی لەلایەن چوار بەندکراوی بەندی تاوانە توندوتیژەکانەوە، سەری بەسەختی بریندار بووە و پاش سێ ڕۆژ خوێنڕێژیی…

٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٥
کوردستان

شنۆ؛ محەممەد ڕەسووڵپوور بەندکراوی سیاسیی بەندکراو لە بەندیخانە بە ساڵێکی دیکە بەندکرانی داسەپاو سزا درا

ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٤، محەممەد ڕەسووڵپوور بەندکراوی سیاسیی بەندکراو لە بەندیخانەی شنۆ کە خەریکی تێپەڕاندنی یەک ساڵ و نیو بەندکرانەکەیەتی، لە دۆسییەیەکی دیکەدا بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" و "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە…

٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ شنۆ
کوردستان

کرماشان؛ مامۆستا ئایەت غوڵامی بە دوو ساڵ بەندکران سزا درا

٣ی جۆزەردانی ١٤٠٤؛ مامۆستا ئایەت غوڵامی، مامۆستای سوننە مەزهەب و پێشنوێژی پێشووی مزگەوتی "محەممەدەلموستەفا" لە کرماشان و مامۆستای قوتابخانەی زانستی دینی لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدانەوە بە دوو ساڵ بەندکران سزا درا.

٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ کرماشان