کۆڵبەرێکی دیکەی سەردەشتی بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار بوو
لە ئەنجامی تەقە بەردەوامەکانی هێزە نیزامییەکان لە کاسبکاران و کۆڵبەرانی کورد، کۆڵبەرێکی دیکەی کورد خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی هێزە نیزاییەکان بریندار بوو.
لە ئەنجامی تەقە بەردەوامەکانی هێزە نیزامییەکان لە کاسبکاران و کۆڵبەرانی کورد، کۆڵبەرێکی دیکەی کورد خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی هێزە نیزاییەکان بریندار بوو.
لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانی کرێکاراندا، سێ چالاکی کرێکاری بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەکانی ورمێ و سنە کران.
ژنە چالاکێکی مەدەنی کورد، دانیشتووی شاری تاران، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە، دەسبەسەر کرا.
سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە کردەوەیەکی هاوچەشنی ڕابردوودا، ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی بانەمەڕ، دەستی بە بەڕێوەبردنی مانۆڕێکی نێزامی لە ناوچە کوێستانییەکانی شاهۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کردووە.بەرزاییەکانی شاهۆ لە بەشی باکووری هەورامان، بەشێک…
ئەندامێکی پێشووی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران، پاش خۆڕادەستی کردنی به ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پاوە، چارەنووسی ناڕوونە.
چالاکێکی کرێکاری کورد خەڵکی شاری سنە، بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە ڕاگوێزرا.
سێ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەکی کورد لە یەکێک لە گوندەکانی شاری پیرانشار، لە لایەن ئیتلاعاتی شاری ورمێ دەسبەسەر کران.
حوکمی ساڵێک زیندانی تەعزیری بۆ ڕۆژنامەنووسێکی کورد خەڵکی شاری ئیلام ، لە لقی پێنجی دادگای پێداچوونەوەی ئەو شارە، پشتڕاست کرایەوە.
سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری کامیاران، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
چاڵاکێکی کرێکاری خەڵکی شاری کامیاران، لە لایەن لقی دووی پرسکەر دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەو شارە، حوکمی دەسبەسەر کردنی درا.