ئەگەری لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی شنۆیی لە مانگی ڕەمەزاندا لە ئارادایە
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شنۆ بە ناوی "زورار پەیغامی"، بەهۆی کوشتنی هاووڵاتییەکی دیکە، ئەگەری لەسێدارەدانی لە زیندانی ورمێ لەسەرە.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شنۆ بە ناوی "زورار پەیغامی"، بەهۆی کوشتنی هاووڵاتییەکی دیکە، ئەگەری لەسێدارەدانی لە زیندانی ورمێ لەسەرە.
ڕۆژی شەممە ٦ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "جەمیل خادم" تەمەن ٤٢ ساڵ، لە سێڕێیانی "سێروو"ی ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی بانەمەڕ، زیندانییەک بە ناوی "کەیوان ئەڵڵامورادی" خەڵکی گوندی "بڵواناوا"ی شاری دێولان، بە تاوانی "کوشتنی بەئەنقەست" لە زیندانی ناوەندیی سنە لەسێدارە درا.
ڕۆژی یەکشەممە ٧ی بانەمەڕ، ئەفشین حوسێنپەناهی، چالاکی مەدەنی و ژینگەیی لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری سنە، پاش تێپەڕکردنی نزیک بە ٣ ساڵ لە ماوەی زیندانییەکەی، بە لێخۆشبوونی مەرجدار لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی شەممە ٦ی بانەمەڕ، "بڕیار کاوە"، زیندانیی سیاسیی کورد، خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان بە دانانی بارمتە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ ئیزنی مورەخەسیی پێ درا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی بانەمەڕ، چالاکێکی مەدەنی و ئەندامی پێشووی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان، بە ناوی "ئەکبەر گەوێڵی"، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنەوە بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٥ی بانەمەڕ، دوو زیندانی بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" بە ناوەکانی "عەبدولواحید فەیزی و پەیام (ڕامیار) موخلس" خەڵکی شاری بانە، لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە، ئێعدام کران.
ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی بانەمەڕ، میدیاکانی حکوومەتی باسیان لە کوژرانی سەربازیک بە ناوی "ئەمیر سلێمانی" کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی "عەلیار"ی شاری ماکۆ، لە ورمێ کرد.
٢٠ ناوەندی مافی مرۆیی نێونەتەوەیی و ئیرانی لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا، داوایان لە بەرپرسانی ئێرانی کرد کە بە زووترین کات زیندانییانی سیاسیی ژن ئازاد بکرێن.
ڕۆژی چوارشەممە ٣ی بانەمەڕ، زیندانییەک بە ناوی "تورج موراد حاسڵی" کوڕی "عەلیجان"، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی گوندی "قەڵای شیان" سەر شاری شاباد، بە تاوانی "کوشتنی بەئەنقەست" لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان لەسێدارە درا.