هاووڵاتییەکی کورد بە ١٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیرج سۆفی محەممەد" کوڕی "ئیبراهیم" و خەڵکی مەهاباد، لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ بە سەرۆکایەتیی "شێخلوو"، بە ١٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیرج سۆفی محەممەد" کوڕی "ئیبراهیم" و خەڵکی مەهاباد، لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ بە سەرۆکایەتیی "شێخلوو"، بە ١٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بانەمەڕ، "موژگان کاووسی"، نووسەر و لێکۆڵەری کورد کە به ٧٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی مەحکووم کراوە، بەپێی حوکمی "تەجمیع"، ٣٦ مانگی ئەو حوکمە جێبەجێ دەکرێت و بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی دەسبەسەر کرا.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، بە ناوی "خدر پیروزی"، ١٤ ساڵ پێش لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بێسەروشوێن کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابروودا، "عوسمان مستەفاپوور"، زیندانیی سیاسیی کورد، بەهۆی گوشاری ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار، زێدی خۆی بەجێ هێشت.
چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەسعوود محەممەدی" تەمەن ٤٨ ساڵ خەڵکی شاری دیواندەرە، پاش مانگێک لە دەسبەسەرکرانی، ناڕوونە.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٦ی بانەمەڕ، هێزە نیزامییەکانی تورکیە بە تەقەکردن لە ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری قوتووری خۆی، کۆڵبەرێک بە ناوی "بەهرام یووسفی" تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی گوندی "بەلەجووک" گیانی لەدەست دا و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی…
ڕۆژی شەممە ٢٧ی بانەمەڕ، "یاسر ئەمینیئازەر" مامۆستای قوتابخانەکانی مەهاباد، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندان کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بەرپرسانی زیندانی ورمێ، بە "سیروان ئەحمەدپوور" خەڵکی گوندی "قەلەڕەشـ"ـی شاری ''سەردەشتـ"ـیان ڕاگەیاندووە لە ئەگەر وەرنەگرتنی ڕەزامەندیی بنەماڵەی کوژراوەکە، حوکمی لە سێدارەدانی جێبەجی دەکرێت.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان بنەماڵەی ئەندامانی حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێرانی بانگهێشت کردووە و لێپرسینەوەی لێکردوون.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٦ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەباس سدیقی" خەڵکی گوندی "شێلمجاڕان" سەر بە ناوچەی لاجانی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.