یەکشەممە، ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە بەرزاییەکانی چاڵدێران گیانی لەدەست دا

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "قاسم سەرباز" کوڕی تاجەدین خەڵکی گوندی "سگریک" سەر بە شاری چاڵدێران، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە بەرزاییەکانی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.

٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
کوردستان

پێنج زیندانیی کورد لە زیندانی گەورەی تاران بەردەامن لە سەر مانگرتنەکەیان

پێنج زیندانی کورد بە ناوەکانی "بێهنام فەتاحی کوڕی ئەسعەد خەڵکی شاری بانە، پەیمان ئەمین ئیسلامی‌زادە کوڕی بایزید خەڵکی مەهاباد، نەورۆز سکان دەسگیر کوڕی عەلی خەڵکی ماکۆ، وەلی حاجی‌زادە کوری عومەر خەڵکی ماکۆ و ئەمیر مووسەوی کوڕی تاهیر خەڵکی…

٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
کوردستان

لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ ٦٧ هاووڵاتیی کورد دەسبەسەر کراون

بیاڤی چالاکییەکان: "چالاکێکی ژینگەپارێزی، دوو چالاکی مەدەنی، چوار ڕۆژنامەنووس، پارێزەرێک، سێ چالاکی فەزای مەجازی، چالاکێکی مافی ژنان، دە چالاکی سوننی مەزهەب و دوو ئەندامی مەکتەب قورئان".

٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
کوردستان

پاش ٣٤ ڕۆژ، پزیشکی دادوەریی کرماشان گیانلەدەستدانی "ئاسیە پەناهیـ"ـی بە نەخۆشی دڵ ڕاگەیاند

پاش ٣٤ ڕۆژ لە گیانلەدەستدانی "ئاسیە پەناهی"، هاووڵاتیی کرماشانی کە لە کاتی ڕووخاندنی خانووەکەی گیانی لەدەست دا، پزیشکی دادوەریی پارێزگای کرماشان، گیانلەدەستدانی ئەو ژنە هاووڵاتییە کوردەی بە نەخۆشیی دڵ ڕاگەیاند.

٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٠