یەکشەممە، ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

چالاکێکی مەدەنی لە جوانڕۆ دەسبەسەر کرا

ڕۆژی شەممە ١٤ی پووشپەڕ، "فاتیح محەممەدخانی"، چالاکی مەدەنیی کورد لە جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
کوردستان

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە شنۆ درێژەی هەیە

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕ، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەبووبەکر عەبدی" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی "عەزیز"، "بهروز بایەزیدی" تەمەن ٢٥ ساڵ کوڕی "مستەفا" و "کەیوان شوانی" تەمەن ٢٦ ساڵ کوڕی "قەرەنی" خەڵکی گەڕەکی "سەلیم ئاوا"ی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە…

١٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
کوردستان

دوو لاوی دیکە لە بۆکان دەسبەسەر کران

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕ، دوو لاوی کورد بە ناوەکانی "ئەحـمەد ناسری و جەلال ناسری" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
کوردستان

لاوێکی بۆکانی دەسبەسەر کرا

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی پووشپەڕ، لاوێکی بۆکانی بە ناوی "ئیبراهیم ڕەحمانی" کوڕی "عەزیز" خەڵکی گوندی "عەباس ئاوا"ی ئەو شارە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
کوردستان

شوانێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری سەردەشت کوژرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی پووشپەڕ، شوانێکی کورد بە ناوی "یووسف ئەحمەدی" خەڵکی گوندی "ئاڵوەتانـ"ـی ناوچەی میرئاوێی سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی سپای پاسداران گیانی لەدەست دا.

١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
کوردستان

پێنج هاووڵاتیی کورد لە شنۆ دەسبەسەر کران

ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی پووشپەڕ، پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سەعید تابناک، ئەسکەندەر سەید محەممەدپوور، ڕەحمان تابش، ئەبووبەکر بیلال و ڕەحیم ڕەفعەتی" خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتیییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٠