حوکمی لێدانی ٧٤ زەربە قامچیی هاووڵاتییەکی کورد جێبەجێ کرا
ڕۆژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژ، حوکمی لێدانی ٧٤ زەربە قامچی لە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فواد عینایەتی" لەلایەن لقی ١ی بەڕێوەبەریی سزای کەیفەریی شاری سنە جێبەجێ کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژ، حوکمی لێدانی ٧٤ زەربە قامچی لە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فواد عینایەتی" لەلایەن لقی ١ی بەڕێوەبەریی سزای کەیفەریی شاری سنە جێبەجێ کرا.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی گەلاوێژ، دوو زیندانی بە تاوانی "کوشتن" بە ناوەکانی "عەلی عەبدی" لە بەندی ١_٢ و "ئەمیر حوسێن" تەمەن ٢٤ ساڵ لە بەندی لاوانی زیندانی ورمێ ئێعدام کران.
ڕۆژی یەکشەممە ٥ی گەلاوێژ، "ڕەشید ناسرزاده" چالاکی ژینگەپارێزی، پاش ناساندنی خۆی بە بەشی جێبەجێکردنی حوکمی دادگای شنۆ، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٥ی گەلاوێژ، دوو بەندکراوی مەحکووم بە ئێعدام، بۆ بەڕێوەبردنی حوکمەکەیان گواسترانەوە بۆ بەندی تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ.
ژنە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شاناز (بێریوان) سادقی فەر" تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی ورمێ، لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی "شێخلوو" بە ١٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موزەفەر پیرنیا" خەڵکی گوندی "حەکیـ"ـی ناوچەی تەرگەوەڕ، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی بۆ بەندی ١_٢ زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "دیاکۆ تارا" کوڕی "ڕەسووڵ" خەڵکی گوندی "کێلەسیپانـ"ـی بەخشی لاجانی پیرانشار، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
هێزە ئەمنییەتییەکان لاوێکی کوردیان بە ناوی "سیاوەش ڕووزخوون" کوڕی "ناسر"، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی مەهابادیان دەسبەسەر کرد.
بڕیاری درێژکردنەوەی دەسبەسەریی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەید ئەحمەد سەبری" کوڕی "سەید مستەفا"، خەڵکی پەسوێی پیرانشار، بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژی دیکە درێژ کرایەوە.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەحەد نیکجوویان" تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، لەلایەن دادگای ئینقلابی تارانەوە بە ٥ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.