لاوێکی بۆکانی بە ناوی "سومەیە نمەدماڵ" دەسبەسەر کرا
ڕۆژی شەممە ٤ی گەلاوێژ، لاوێکی بۆکانی بە ناوی "سومەیە نمەدماڵ" کچی "ڕەشید" خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی شەممە ٤ی گەلاوێژ، لاوێکی بۆکانی بە ناوی "سومەیە نمەدماڵ" کچی "ڕەشید" خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بڕیاری دەسبەسەرکردنەوەی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەزا ڕەمەزانی" کوڕی "ئیسفەندیار" خەڵکی شابادی کرماشان، بۆ ماوەی دوو مانگی دیکە درێژکرایەوە، دواتر بۆ زیندانی دێزڵاوای کرماشان ڕاگوێزرا.
"زەینەب جەلالیان"، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی ماکۆ لە دابڕگەی بەندی ژنانی زیندانی کرمان ڕاگیراوە و لەو ماوەیەدا، تەنیا جارێک لەگەڵ بنەماڵەکەی پەیوەندیی تەلەفۆنیی هەبووە و هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو زیندانییە سیاسییە کوردەیان ناچار کردووە کە…
ڕۆژی هەینی ١٠ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ڕەزا پوور ئیسماعیل" خەڵکی گوندی "خزرلوو"ی بەخشی ناوەندیی چاڵدێران، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەست دا.
زەینەب جەلالیان، زیندانیی سیاسیی کورد خەڵکی شاری ماکۆ، ڕێکەوتی ٥ی پووشپەڕ، لە زیندانی قەرچەکی وەرامین بۆ زیندانی کرمان دوورخرایەوە و هەنووکە لە دابڕگەی بەندی ژنانی ئەو زیندانە، ڕاگیراوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژ، حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی کورد بە تۆمەتی "کوشتن" بە ناوی "مورتزا پیرخزری" تەمەن ٤٢ ساڵ خەڵکی شاری سنە، لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "تاریق ڕەحیم پوور" کوڕی "مووسا" خەڵکی سنە، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"، بە ٤ ساڵ زیندانیی تەعلیقی و هەروەها لەسەر سکاڵای…
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، حوکمی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "کەیوان نژاد ڕەسووڵ" کوڕی "محەممەد" خەڵکی گوندی "شیناوێ" و "باپیرە بەرزە" کوڕی "عوسمان" خەڵکی گوندی "چیانە"ی پیرانشار، لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی ورمێ، هەر کامیان لە چوار ساڵ…
لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا، سێ ژنە زیندانی لە زیندانی قەرەچەکی وەرامین، بە هۆکاری جیاجیا هەوڵی خۆکوژیان داوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "وەزیر محەممەدی" کوڕی "ئەحمەد" خەڵکی گوندی "حەشمەر"ی شاری سەلاسی باوەجانی، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود گیانی لەدەست دا.