یەکشەممە، ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

چارەنووسی مامۆستایەکی ئایینیی کورد پاش مانگێک ناڕوونە

چارەنووسی مامۆستایەکی کورد بە ناوی "فایەق شەریعەت‌ پەنا" کوڕی "نەجمەدین"، تەمەن ٣٥ ساڵە و پێشنوێژی هەینیی گوندی "حاجی‌ئاوا"ی ناوچەی چۆمی مەجیدخانی بۆکان، پاش مانگێک لە دەسبەسەرکرانی، ناڕوونە.

١٩ی خەرمانانی ٢٧٢٠
کوردستان

بارودۆخی گشتیی کۆڵبەرێکی کورد لە زیندانی ورمێ نالەبارە

بارودۆخی گشتیی کۆڵبەرێک بە ناوی "سەید عێزت تاهیری" کوڕی "ڕەحمان" خەڵکی شاری پیرانشار کە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بەسەختی پێکرابوو، لە بەندی بێهداریی زیندانی ورمێ نالەبار ڕاگەیەندراوە.

١٨ی خەرمانانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ماکۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سدیق حەیدەری" تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی شاری ماکۆ، لە بەخشی سیلوانا سەر بە شاری ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

١٧ی خەرمانانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لە نەغەدە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بایەزید قادری چووپان" دانیشتووی نەغەدە و خەڵکی گوندی "سنجلە" سەر بە بەخشی لاجانی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٠
کوردستان

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان - ژنێف پێشوازیی لە ڕاپۆرتی نوێی "جاوید ڕەحمان" کرد

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان - ژنێف، پێشوازیی لە ڕاپۆرتی نوێی "جاوید ڕەحمان"، ڕێپۆتێری تایبەتی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری ئێران لەمەڕ بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا کرد.

١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٠