مامۆستایەکی کورد لە مەهاباد دەسبەسەر کرا
ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندان، مامۆستایەکی کورد بە ناوی "سیاوەش عەینی"، خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندان، مامۆستایەکی کورد بە ناوی "سیاوەش عەینی"، خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
لە ڕێکەوتی ١٧ی بەفرانبار هەتا ١٥ی ڕێبەندان، شەپۆلێک لە دەسبەسەرکردن و بانگهێشتکردنی هاووڵاتییانی کورد لە شارەکانی مەهاباد، مەریوان، ڕەبەت، سنە، بۆکان، سەوڵاوا، نەغەدە، پیرانشار، سەقز، کرماشان، شنۆ، جوانڕۆ، پاوە، کامیاران، بانە و تاران…
٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆیی،بە بڵاوکردنەوەی نامەیەکی هاوبەش، خوازیاری ئازادکردنی چالاکانی کورد و هەروەها تەواوی قوربانییانی دەسبەسەرییە سەرەڕۆیانە و هەڕەمەکییەکان لە ئێراندا بوونە.
ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شەهاب ئەحمەدی" خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "خالید ئەحمەدپوور" کوڕی ئیبراهیم خەڵکی گوندی "وەردێـ"ـی شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری "قاسمەڕەشـ"ـی ئەو شارە، گیانی لەدەست دا.
"محەممەد مەنسووری"، ئەندامی مەکتەب قورئان کە مامۆستای دامەزراوە لە هونەرستانی پیشەگەرانی نایسەری سنە بووە، پاش ٦ ساڵ وانەوتنەوە، لەلایەن هەیئەتی ناوەندیی هەڵبژاردنی (گزینش) پارێزگای کوردستان دەرکرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ۱۳ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلیم شەریفی"، خەڵکی گوندی "قوروشاوێ" سەر بە شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی سێشەممە ۱٤ی ڕێبەندان، چالاکێکی ژینگەیی بە ناوی "ڕۆیا جەلالی"، خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەزیمە ناسری"، خەڵکی بۆکان، پاش ٢٤ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی، چارەنووسی ناڕوونە.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەحمەد محەممەدی"، تەمەن ٥۱ ساڵ و کوڕی ساڵح، لەلایەن لقی ۱ی دادگای ئینقلابی سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر "جەواد مستەفایی"، ٤ ساڵ زیندانیی تەعزیریی بەسەردا سەپا.