کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری نەوسوود پێکرا
ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەمە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری شاری نەوسوود، کۆڵبەرێکی کورد بریندار بووە.
ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەمە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری شاری نەوسوود، کۆڵبەرێکی کورد بریندار بووە.
ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەماڵ قاسمی" خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ۷ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کەماڵ قۆیتاسی"، خەڵکی گوندی "چەشمەگۆل" سەر بە شنۆ، پاش کۆتایی لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ، بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرا.
ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەحمەد عەبدوڵڵاپوور"، کوڕی عومەر و خەڵکی شاری پیرانشار، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.
ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بەهمەن یووسفزادە" کوڕی حەمزە و خەڵکی شاری ڕەبەتی سەردەشت، پاش کۆتایی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، بۆ بەندی دابڕگەی زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزراوە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سیاوەش عەینی" و "کەیوان ئەندار"، خەڵکی شاری مەهاباد، پاش کۆتایی ماوەی لێپرسینەوەکەیان لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، بۆ بەندی دابڕگەی زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزراون.
دوای تێپەڕینی نزیکەی ٥۰ ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی فەرزاد سامانی، بنەماڵەی ئەو خوێندکارەی زانکۆی خاڕەزمییە، هیچ زانیارییەکیان لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ۷ی ڕەشەمە، سپای پاسداران پاش ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "عەبدوڵڵا نادری" و "عوسمان نادری"، کوڕی مارف و خەڵکی پیرانشار، گڵکۆکانیانی بە بتۆن داپۆشاندووە.
حوکمی ١٥ ساڵ زیندانیی شاناز (بێریوان) سادقیفەر، زیندانیی سیاسیی کورد لە دادگای پێداچوونەوەی ورمێ، بۆ ٥ ساڵ و ڕۆژێک کەم کرایەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕەشەمە، بنەماڵەی چالاکێکی سیاسیی کورد لە گوندی "قەمشلوو" سەر بە شاری ورمێ، لەگەڵ ئازار و ئەزیەتی هێزەکانی سپای پاسداران بەرەڕوو بوونەوە.