چوارشەممە، ٢٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

دیواندەره؛ ئەمیرئەرسەلان قەهرمانی، یەکێکی دیکە لە لاوانی کوردی کوژراو بە فیشەکی جەنگی لە تاران

۲۷ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ " ئەمیرئەرسەلان قەهرمانی" لاوی ٢٠ و چەند ساڵەی خەڵكی دیواندەرە و دانیشتووی تاران، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٩ی بەفرانباری تارانە کە بە فیشەکی جەنگی لەلایەن هێزەکانی سەرکوتی کۆماری…

١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥
کوردستان

تاران؛ یاسین ئێلاهی، لاوی تەمەن ١٨ ساڵانی خەڵكی ئیلام کە بە فیشەکی جەنگی لە ١٩ی بەفرانباردا کوژراوە

۲۹ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ یاسین ئێلاهی لاوی تەمەن ١٨ ساڵانی خەڵکی ئاودانان لە پارێزگای ئیلام، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی خەڵك لە ١٩ی بەفرانبار لە تارانە کە بە فیشەکی جەنگیی هێزەکانی سەرکوتی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.

١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ تاران
کوردستان

گیەڵان؛ عەلی عەباسی لاوی تەمەن ١٩ ساڵی کوردی کوژراو کە لە نێوان سەدان تەرمەکەی کەهریزەک دۆزرایەوە و لە بەرانبەر ٧٠٠ میلیۆندا ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە

٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٤؛ "عەلی عەباسی" لاوی تەمەن ١٩ ساڵانی خەڵکی "گیەڵان"، شوناسی یەکێکی دیکە لە کوژراوانی ١٩ی بەفرانبار لە تارانە؛ بنەماڵەی ناوبراو پاش ئەوەی کە شەوی پێشتر ناوبراویان بردبووە ژووری نەشتەرگەری، سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢٠ی…

٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٥
کوردستان

کەرەج؛ ڕەگبارکردن لە ماشینی بنەماڵەیەکی کوردی سونقوڕی و گیانلەدەستدانی دایک، باوک و کوڕی بنەماڵەکە

٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٤؛ لە کوشتاری خوێناویی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ لەلایەن هیزە سەرکوتکەرە نیزامییەکانەوە لە کەرەج، بنەماڵەیەکی کوردی خەڵکی سونقوڕ سەر بە پارێزگای کرماشان و دانیشتووی کەرەج کرانە ئامانجی هێرشی گرووپیی هێزە سەرکوتکەرەکان و تەقە لە…

٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٥ کەرەج
کوردستان

بیجاڕ؛ قەتڵی حکوومەتیی سۆران فەیزی‌زادە بە هۆی ئەشکەنجە لە کاتی دەسبەسەرکران و بەخاکسپاردنی لە شوێنێکی نادیار

٢٦ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ " سۆران فەیزی‌زادە" هاووڵاتیی خەڵكی سەقز و دانیشتووی بیجاڕ، لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە شاری بیجاڕ لە شەوی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ دەسبەسەر کرا و بە هۆی ئەشکەنجەی زۆرەوە لە کاتی دەسبەسەرکران بەسەختی بریندار کرا. ناوبراو پاش…

٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٥
کوردستان

وەرامین؛ عرفان عەلیزاده، لاوی ۲۴ ساڵانی خەڵکی ئیلام لە گیانلەدەستداوان بە تەقەی ڕاستەوخۆ

۲۴ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان لە شاری "وەرامین"ی تارن، بۆ کوردپا لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵان بە ناوی "عرفان عەلیزادە" خەڵکی شاری "لۆمار" سەر بە پارێزگای ئیلام پشتڕاست کراوەتەوە.

٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٥
کوردستان

کەرەج؛ سەید میلاد ڕەحیمی هاووڵاتیی یارسانی کوژراو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان

۲۴ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کەرەج بە ناوی "سەید میلاد ڕەحیمی" لە هاووڵاتییانی یارسانی خەڵکی زەردە بۆ کوردپا پشتڕاست کرایەوە.

٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٥ کەرەج
کوردستان

کیش؛ ۶ ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی دیاکۆ عەزیمی هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ

۲۳ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "دیاکۆ عەزیمی" هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ لە کیش، سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٥
کوردستان

کرێند/ داڵاهۆ؛ ٥ ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی بنەماڵەی کوردی یارسان، فەرشاد و غەزەڵ شەفیعی و ئێلهام مێهرابی

۲۳ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛سەرەڕای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی بنەماڵەیەکی یارسان لە کرێندی داڵاهۆ بە ناوەکانی "سەید فەرشاد شەفیعی" ٤٥ ساڵان و باوکی بنەماڵە، سەیدە غەزەڵ شەفیعی" ٢٣ ساڵان و کچی بنەماڵە و "ئێلهام مێهرابی" دایکی…

٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٥