سێشەممە، ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

دیواندەرە؛ چرۆ ئەحمەدی، مامۆستای زمانی کوردی دەسبەسەر کرا

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژ، چرۆ (ژاڵە) ئەحمەدی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی دامەزراوەی فەرهەنگی ــ کۆمەڵایەتیی زاگرۆس، لە شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.

٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢١ دیواندەرە
کوردستان

تەقینەوەی مین لە ناوچەی "شەرهانیـ"ـی شاری دێهلۆڕان کوژراوێک و دوو برینداری لێ کەوتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی "عەلی ئەکبەری"، خەڵکی دێهلۆڕان، بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی "شەرهانیـ"ـی ئەو شارەدا گیانی لەدەست داوە و دوو هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوونە.

٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢١
کوردستان

مەهاباد؛ چارەنووسی شەش هاووڵاتی پاش دەسبەسەرکرانیان ناڕوونە

شەش هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "هێمن قەرەداغی"، "ڕزگار عەینالوو"، "ئەحەد سۆنە"، "کاوە سلێمان‌پوور"، "سۆران دوورباش" و "ئاکۆ دوورباش"، خەڵکی مەهاباد هەروا لە گرتنگەدان و لە چارەنووسیان زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢١ مەهاباد
کوردستان

سەردەشت؛ دوو کۆڵبەر لە سنووری "بێتووش" بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی و تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بوون

بەیانیی ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی گەلاوێژ، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "سۆران کانی‌ڕەشی" و "جەلیل زەینی" لە سنووری "بێتووشـ"ـی سەردەشت، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی و تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بوونە.

٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢١ سەردەشت
کوردستان

داخوازیی جێبەجێکردنی ماددەی ٤٧٧ی یاسای ئایینی دادڕەسیی کەیفەری بۆ حەیدەر قوربانی ڕەت کرایەوە

دادگوستەریی گشتیی پارێزگای سنە، داخوازیی جێبەجێکردنی ماددەی ٤٧٧ی یاسای ئایینی دادڕەسیی کەیفەری بۆ حەیدەر قوربانی، زیندانیی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدامی بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی سنەی، ڕەت کردەوە.

٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢١