سەربازێکی کورد لە بەندەرعەباس کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سەربازێکی کورد بە ناوی "نەریمان شەهبازی"، دانیشتووی گەڕەکی "شەریفاوا"ی تیکاب، لە بەندەر عەباس بە چەک تەقەی لە خۆی کردووە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سەربازێکی کورد بە ناوی "نەریمان شەهبازی"، دانیشتووی گەڕەکی "شەریفاوا"ی تیکاب، لە بەندەر عەباس بە چەک تەقەی لە خۆی کردووە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە.
ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هێمن ئەرزەن"، کوڕی حوسێن و خەڵکی پیرانشار، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٩ی خەزەڵوەر، چالاکێکی ژینگەیی بە ناوی "نەوید کۆنەپۆشی"، خەڵکی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مۆحسێن ئەحمەدزادە"، کوڕی ڕۆستەم و خەڵکی گوندی "کۆسە کەرێز" سەر بە مەهاباد، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی هەینی ٧ی خەزەڵوەر، ژنێک بە ناوی "شلێر"، خەڵکی گوندی "دۆڵەتوو" سەر بە سەردەشت، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بوو.
مەرەخەسیی سەلاح شەریفزادە، زیندانیی سیاسیی کورد و خەڵکی بۆکان، بۆ چوار ڕۆژی دیکە درێژ کرایەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٨ی خەزەڵوەر، سەعید سەنگەر، زیندانیی سیاسیی کورد و خەڵکی پیرانشار پاش ٢١ ساڵ زیندان، بە ڕاگەیاندنی لێخۆشبوونی هێزی دادوەری (قوەی قەزاییە)، لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.
ڕۆژی هەینی ٧ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئازاد" خەڵکی گوندی "دۆڵەتوو"ی شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار کرا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەردار ئالانی"، کوڕی لوقمان و خەڵکی گوندی "سینگان" سەر بە شنۆ، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، ١٥ مانگ زیندانی تەعزیریی بەسەردا سەپا.
لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بەهائەدین مستەفانژاد"، تەمەن ٣٠ ساڵ، کوڕی محەممەد و خەڵکی گوندی "بەرکەمران" سەر بە پیرانشار کە ڕێکەوتی ١٦ی گەلاوێژی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە، زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا…