دووشەممە، ٩ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

فاتمە کەریمی بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فاتمە کەریمی" کچی "یەدوڵڵا" خەڵکی شاری ئیلام، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر "جەواد مستەفایی" بە شێوەی "غیابی" بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

١٦ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢١
کوردستان

سووکایەتیکردنی بەرپرسانی زیندانی "قەرچەک" و بە تێرۆریست ناو لێ بردنی زیندانییانی سیاسیی کورد

بەرپرسانی زیندانی "قەرچەکـ"ـی وەرامین لەگەڵ زیندانییانی سیاسیی کورد لەو زیندانەدا بە شێوەیەکی نەشیاو هەڵسوکەوت دەکەن و زیندانییانی سیاسیی کورد بە "تێرۆریست" ناو لێ دەبەن.

١٦ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢١
کوردستان

شاردنەوەی ڕاستییەکان و ڕەتکردنی کوژرانی زیندانییەک لە زیندانی سنە، لەلایەن دادستان و ناوەندە حکوومەتییەکان

دادستان و پەیوەندییە گشتییەکانی زیندانی سنە، کوژرانی زیندانییەک بە ناوی "خەسرەو جەماڵیفەر" خەڵکی شاری سنە، لەلایەن مەئموورانی زیندانی ئەو شارەیان ڕەت کردەوە.

١٥ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢١
کوردستان

بەرپرسانی کاناڵی تێلێگرامی لە بانە بانگهێشت و هەڕەشەیان لێ کرا

ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە، بەرپرسانی کاناڵی تێلێگرامیی ئەو شارەی پاش بڵاوکردنەوەی هەواڵی کوژرانی "محەممەد خودایی کانی‌سێف"، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "کانی‌سێف" لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، بانگهێشت و هەڕەشەیانی لێ کردووە.

١٥ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢١
کوردستان

سنووری بانە؛ کۆڵبەرێک لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لەدەست دا

ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەد خودایی کانی‌سێف"، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "سارداو"ی بانە، گیانی لەدەست دا.

١٤ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢١ سنووری بانە
کوردستان

زیندانی ورمێ؛ فاتمە دادوەند بە شێوەی مەرجدار ئازاد کرا

ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەزەڵوەر، "فاتمە دادوەند"، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەری ٩٨ دەسبەسەر کرابوو و حوکمی زیندانی بەسەردا سەپابوو، بە شێوەی مەرجدار لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.

١٣ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢١ زیندانی ورمێ