دووشەممە، ٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

ڕێبوار ڕەشیدی، کاسبکاری برینداربوو لە سنووری بانە بە لاقێکی بڕدراوەوە لە کۆمادایە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە دەستی کوردپا گەیشتوون، ڕێبوار ڕەشیدی، کاسبکاری برینداربوو لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە، بە لاقێکی بڕدراوەوە لە نەخۆشخانەی سنە لە کۆمادایە.

٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٤
کوردستان

پیرانشار؛ کۆماری ئیسلامی بە زۆر ئاڵای خۆی لەسەر دەرکەی ماڵی بەندکراوێکی سیاسی هەڵواسیوە

بەپێی ڤیدیۆ و زانیارییەکان کە بەدەستی کوردپا گەیشتوون، هێزە ئەمنییەتییەکان بە زۆر ئاڵای کۆماری ئیسلامییان لەسەر دەرکەی ماڵی بەندکراوێکی سیاسی بە ناوی "سینا دەشمیر"، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە گوندی "گەزگەسک" سەر بە…

٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ پیرانشار
کوردستان

ئیسماعیل مەعرووفی، مامۆستای خانەنشینکراوی قوتابخانەکانی پیرانشار بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠٣، ئیسماعیل مەعرووفی، مامۆستای خانەنشینکراوی قوتابخانەکانی پیرانشار بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.

٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٤
کوردستان

ئەمجەد بەختیاری، مامۆستای قوتابخانەکانی دێولان بە بەندکران و لێدانی قامچی سزا درا

ئەمجەد بەختیاری، مامۆستای قوتابخانەکانی دێولان لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە تۆمەتەکانی "تێکدانی نەزمی گشتی" و "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە ١٢ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی سزا درا.

٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٤
کوردستان

مەتین حەسەنی، لە بریندارانی ناڕەزایەتییەکانی ٩٨ بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی بانگ کرا

مەتین حەسەنی لە بریندارانی ناڕەزایەتییەکانی ٩٨ بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بانگی لقی یەکی جێبەجێکاری سزاکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی بۆکان کرا.

٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٤
کوردستان

ئارام شەعبان، بەندکراوی سیاسیی بە بڕیاری ئیتلاعات لە مافی کارکردن بێبەری کراوە و نێردراوەتەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە

ئارام شەعبان، بەندکراوی سیاسیی کورد کە پێشتر بە ٣ ساڵ و نیو بەندکران سزا درابوو و لە ماوی ڕۆژانی ڕابردوودا مافی کارکردنی پێ درابوو، بە بڕیاری ئیتلاعاتی شنۆ لەم مافە بێبەری کراوە و بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزراوە.

٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٤
کوردستان

مەهاباد؛ محەممەدڕەزا قەیتەرانی لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی سەرلەنوێ دەسبەسەر کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی پووشپەڕ، لاوێکی کوردی تەمەن ٢٣ ساڵ بە ناوی "محەممەدڕەزا قەیتەرانی" خەڵکی گوندی "گردە یاقووب" سەر بە شاری مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ مەهاباد
کوردستان

سنە؛ عەلی ئەڵڵاوەیسی چالاکی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣، عەلی ئەڵڵاوەیسی، چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوینێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ سنە
کوردستان

کامێران؛ دەسبەسەرکرانی فەیزوڵڵا شادی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەیزوڵڵا شادی" تەمەن ٤٧ ساڵ و خەڵکی گوندی "کاوانە" و دانیشتووی شاری کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ کامێران