یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

توندوتیژیی خێزانی و گرینگینەدانی بێهزیستی، خۆکوژیی نیلووفەر شامحەممەدنژاد، کچی تەمەن ٢١ ساڵی خەڵکی سنەی لێ کەوتەوە

لە ڕۆژانی ڕابردوودا کچێکی تەمەن ٢١ ساڵ بە ناوی "نیلووفەر شامحەممەدنژاد"، خەڵكی سنە، لە ئاکامی توندوتیژیی خێزانی لە درێژەی ساڵانی ڕابردوودا و گرینگینەدانی یاسا و بێهزیستی بە دۆخی ناوبراو، بە پەنا بردن بۆ خۆکوژی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

١٠ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

نیگەرانیی دایکی کەیوان ڕەشۆزادە لە دۆخی کوڕەکەی لە یازدەهەمین ڕۆژی مانگرتنەکەیدا

دوابەدوای لێدان و توندوتیژیی گاردی تایبەت دژی کەیوان ڕەشۆزادە، بەندکراوی سیاسیی سزادراو بە ٧ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و ڕاگواستنی بۆ ژووری تاکەکەسی و مانگرتنی ناوبراو لە خواردن لە ماوەی ١١ڕۆژی ڕابردوودا، ئێستا دایکی بە بڵاوکردنەوەی پەیامێکی…

١٠ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

بۆکان؛ دوو کەس لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان ئازادی بە بەندکران و لێدانی قامچی سزا دران

دیار بەختیاری سەرا، کوڕی داوود و مەتین سیاهی کوڕی مستەفا و خەڵکی بۆکان، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی بۆکانەوە بە بەندکرانی تەعزیری و لێدانی ٦٠ قامچیی تەعزیری سزا دران.

٨ی گوڵانی ٢٧٢٤ بۆکان
کوردستان

کرماشان؛ سەلمان ئۆلفەتی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپادا مانی لە خواردن گرت

سەلمان ئۆلفەتی، مامۆستای خانەنشینکراو و چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری گیەڵان لە ڕۆژی چوارشەممە ٥ی بانەمەڕی ١٤٠٣وە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە درێژەکێشانی ماوەی دەسبەسەرکرانەکەی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای کرماشاندا، مانی لە خواردن گرتووە.

٨ی گوڵانی ٢٧٢٤ کرماشان
کوردستان

سەقز؛ دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی بە هۆی باوەڕی مەزهەبی و عەقیدەتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی سێشەممە ٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "داوود وەیسی" تەمەن ٣٦ ساڵ، کوڕی عەلی و "ئەمیر فیرووزی" تەمەن ٣٢ ساڵ و کوڕی تالب، خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

٨ی گوڵانی ٢٧٢٤ سەقز
کوردستان

بانگکردنی سێ چالاکی کرێکاری بۆ ئیتلاعاتی سنە

ڕۆژی پێنجشەممە، ٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سێ چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی "تۆفیق مەحموودی"، "تەیب چەتانی" و "ڕەفیق کەریمی"، بانگی ستادی خەبەریی ئیتلاعاتی سنە کران و لێپرسینەوەیان لێ کرا.

٨ی گوڵانی ٢٧٢٤
ئێران

سزای لەسێدارەدانی توماج ساڵحی، دەسپێکی خولێکی نوێ لە سەرکوت لە کۆمەڵگەیە

دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ توماج ساڵحی، گۆرانیبێژ و ناڕازی لە حکوومەت، هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی سەرکوتی کۆمەڵگە، ژنان و کەمینەکان، نیشانەی دەسپێکردنی خولێکی نوێ لە سەرکوت و ترساندن لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دژی خەڵکە.

٦ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

شەش هاووڵاتیی پیرانشاری بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکران ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کران

ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی بانەمەڕی ١٤٠٣، شەش هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "عەلیڕەزا محەمەدی ئەرشەد کوڕی ئیبراهیم، ئیسماعیل تەجەلا کوڕی محەممەد، هیوا مەحموودی کوڕی عەبدوڵڵا، ئارام خالیدی نەسەب کوڕی جەلال، محەممەد (دیاکۆ) ئیبراهیمی کوڕی عەزیزی و…

٦ی گوڵانی ٢٧٢٤