دووشەممە، ٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

ئیلام؛ مریەم ڕۆستەمی، ژنی لاوی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی دووشەممە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٣، ژنێکی لاوی خەڵکی ئیلام بە ناوی "مریەم ڕۆستەمی"، تەمەن ٢١ ساڵ و کچی کەیۆمەرس، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنیکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ ئیلام
کوردستان

سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی هەرسین لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی گەلاوێژ، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی "شەهاب مەلکی" خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.

١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٤
کوردستان

کۆڕی گشتیی چالاکانی مەدەنیی یارسان؛ لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی مەحکوومە و هێزەکانی حکوومەت ناوبراویان بە بێ بەڕێوەچوونی "ئایینی یاری" لە شوێنێکی دیکەدا بە خاک سپاردووە

کۆڕی گشتیی چالاکانی مەدەنیی یارسان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک وێڕای مەحکوومکردنی لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی ڕایگەیاندووە، تەرمی ناوبراو بە بێ ئیزنی بنەماڵەکەی لە گۆڕستانێکدا بە دوور لە زێدی خۆی و بە بێ بەڕێوەچوونی "ئایینی یاری" بە خاک…

١٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٤
کوردستان

ڕەزا ڕەسایی، بەندکراوی سیاسیی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بێدەنگیی تەواودا لە سێدارە درا

ئەمڕۆ سیشەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣، ڕەزا ڕەسایی، بەندکراوی سیاسی و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لە بەندیخانەی دێزڵاوای کرماشان و بە بێ مافی ئاخرین چاوپێکەوتن و لە بێدەنگیی تەواودا لە سێدارە درا.

١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٤
کوردستان

بێبەریکردنی سۆلماز حەسەنزادە لە مافی چاوپێکەوتن و درێژەی دەستداگرتن بەسەر مۆبایلی ئەندامانی بنەماڵەی حەسەنزادە

چوار ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی توندوتیژانەی سۆلماز حەسەنزادە، خوشکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانلەدەستداوانی بووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و هەروەها ڕۆژێک لە ڕاگواستنی ناوبراو بۆ بەندیخانەی ورمێ تێدەپەڕێت، بەڵام ناوبراو هەتا ئێستا لە مافی…

١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٤
کوردستان

کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا

شەوی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ناسر عوسمانی"، تەمەن ٤٢ ساڵ و کوڕی قادر، خەڵکی شاری ڕەبەتی سەردەشت، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا.

١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٤