یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

تاران؛ دەسبەسەرکرانی دووبارەی هوشمەند مورادی لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی

ڕۆژی شەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هوشمەند مورادی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی تیکاب و دانیشتووی تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەەتییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا.

١٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ تاران
کوردستان

شنۆ؛ دەسبەسەرکرانی مەتین مێهدی‌زادە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەتین (زانیار) مێهدی‌زادە" کوڕی مامۆستا محەممەدئەمین خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ شنۆ
کوردستان

بەندیخانەی بۆکان؛ ئیدریس حاجی ڕەسووڵپوور و هێمن ئیبراهیم حەمزە بە دانانی بارمتە ئازاد کران

ڕۆژی شەممە ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣، ئیدریس حاجی ڕەسووڵپوور برای محەممەد حاجی ڕەسوڵپوور لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان و هێمن ئیبراهیم حەمزە خەڵکی گوندی "قەرەگۆل" سەر بە شاری بۆکان بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە…

١٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٤
کوردستان

بەندیخانەی قووچان؛ ڕەزا بەبرنژاد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی شەممە ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣، ڕەزا بەبرنژاد برای مێهدی بەبرنژاد لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە قووچان بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.

١٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٤
کوردستان

سەردەشت؛ ڕەحیم ئیبراهیمی، کاسبکاری کورد بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزە نیزامییەکان و کەوتنە نێو ڕووبار گیانی لەدەست دا

کاسبکارێکی کورد بە ناوی "ڕەحیم ئیبراهیمی" تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "وەڵیو" سەر بە شاری سەردەشت لە ئاکامی ڕاوەدوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت و کەوتنە نێو ڕووبار گیانی لەدەست دا.

١٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ سەردەشت
کوردستان

چارەنووسی زانا حەسەنزادە، ڕەپێری ناڕازی دوای کاردانەوە بە مەرگی ڕەئیسی پاش ١٠ ڕۆژ دەسبەسەرکران هێشتا ناڕوونە

سەبارەت بە چارەنووسی زانا حەسەنزادە، ڕەپێری بۆکانی کە ڕۆژی ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣، دوابەدوای بڵاوکردنەوەی ستۆرییەک لە ئینستاگرامەکەی لە کاردانەوە بە مردنی ڕەئیسی و هەروەها دۆسییەسازیی ئەمنییەتیی پێشتر، دەسبەسەر کراوە، زانیارییەک لەبەر دەستدا…

١٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٤
کوردستان

بۆکان؛ هەتاو ئەکرەمی پاش گەڕانەوە بۆ ئێران دەسبەسەر کرا

دەوروبەری نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هەتاو ئەکرەمی لە ئەندامانی بنەماڵەی مێهران ئەکرەمی، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە توندوتیژییەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە بۆکان دەسبەسەر کرا.

١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ بۆکان
کوردستان

ئاودانان؛ سەجاد مورادی وەندان پاش کاردانەوە بە مەرگی رەئیسی دەسبەسەر کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٩ی جۆزەردانی ١٤٠٣، سەجاد مورادی وەندان، هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانان و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی پاش بانگکران بۆ دادگای ئەم شارە دەسبەسەر کرا.

١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ ئاودانان