ڕاگواستنی ئاکام ئەمینی و میلاد ناسری بۆ بەندیخانەی بۆکان
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئاکام ئەمینی و میلاد ناسری، دوو مێرمنداڵی خەڵکی گوندی "کانیڕەش"سەر بە شاری بۆکان، پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزراون.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئاکام ئەمینی و میلاد ناسری، دوو مێرمنداڵی خەڵکی گوندی "کانیڕەش"سەر بە شاری بۆکان، پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزراون.
ڕۆژی چوارشەممە ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، بەهمەن نادری، هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی دێزڵاوای ئەم شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی شەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، ژینا مودەڕس گورجی، ڕۆژنامەوان و چالاکی بواری ژنانی دەسبەسەرکراو لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی سنە کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، پەرهام پەروەری، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بەندیخانەی ئێرانشارەوە بۆ بەندیخانەی زاهێدان ڕاگوێزرا.
ڕۆژی دووشەممە ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، غالب حسێنی، چالاکی کرێکاری بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.
سەرەڕای تێپەڕبوونی یەک مانگ لە کاتی دەسبەسەرکرانی کەیوان محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "شیان" سەر بە شاری سنە، ناوبراو هێشتا دەسبەسەرە و چارەنووسی ناڕوونە.
ئەمڕۆ ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، ئازاد عەباسی بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی نۆژین و وانەبێژی زمانی کوردی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای دوو ساڵ بەندکران دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی قوروە ڕاگوێزرا.
ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەعدوون شەریفی" کوڕی حوسێن و خەڵكی گوندی "گرداسە" سەر بە شاری پیرانشار بە دانانی بارمتەی دوو میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی واحید بینامی خەڵکی پیرانشار لە بەندیخانەی نەغەدە جێبەجێ کرا.
ژینا مودەڕس گورجی، ڕۆژنامەوان و چالاکی بواری ژنانی دەسبەسەرکراو لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بانگی لقی ٤ی جێبەجێکاری سزا کەیفەرییەکانی سنە کرا.