محەمەد مستەفایی راپۆرتێكی پێشكەش بە ئەحمەد شەهید كرد
محەممەد مستەفایی پارێزەری پلە یەكی دادگوستەری لەگەڵ ئەحمەد شەهید رێپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری ئێران، لە پاریس دیداری كرد.
محەممەد مستەفایی پارێزەری پلە یەكی دادگوستەری لەگەڵ ئەحمەد شەهید رێپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری ئێران، لە پاریس دیداری كرد.
لێژنەیەك بە نوێنەرایەتیی ئەنجوومەنی پشتیوانی لە قوربانیان و بریندارانی شیمیایی شاری سەدەشت بەشدارییان لە كۆبوونەوەی ساڵانەی پێشگری لە چەكی شیمیایی لە وڵاتی هولەنددا كرد.
دوو هاووڵاتیی خەڵكی كامیاران دوای تێپەڕینی زیاتر لە سێ مانگ لە دەستبەسەر كردنیان بە دانانی وەسیقە لە زیندان ئازاد كران.
بۆ ماوەی زیاتر لە دە رۆژە بە هۆی شەپۆلێكی بەربڵاوی پارازیت كە بۆ سەر شاری روانسەر رەوانە دەكرێت، كاناڵە كوردییەكان بە هیچ شێوەیەك نابینرێن.
بۆ ماوی سێ رۆژە چەند گەڕەك و شارەكی شاری روانسەر ئاوی خواردنەوەیان نیە و هیچ لایەنێكی پێوەندیداریش خۆی لێ بە بەرپرسیار نازانێت.
لە ماوەی یەك مانگی رابردوودا، بنەماڵەی زیندانیی سیاسیی كورد بێهرووز تەهماسبی، چەندین جار بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە كراون و گوشارە ئەمنیەتییەكان بۆ سەریان زیادی كردووە.
هاووڵاتییەكی شاری شنۆ لەلایەن كەس یان كەسانێكی نەناسراوەوە بە زەربی چەقۆ كوژرا.
پاش چەند ساڵ هەوڵ و تێكۆشانی چالاكانی كورد لە دەرەوەی وڵات، سەرەنجام لە ستۆكهۆڵم پایتەختی وڵاتی سووئێد ئەنستیتۆی لێكۆڵینەوە و پاراستنی مافی منداڵانی كورد بە فەرمی دامەزرا.
لە سەرەتای ساڵەوە هەتا ئێستا 693 هاووڵاتی لە پارێزگای كوردستان بە هۆی رووداوی جوراوجۆرەوە گیانیان لە دەست داوە.
كۆمەڵێك هاووڵاتیی دەستبەسەر كراوی كورد لە زیندانی ناوەندیی ماكۆ، سەرجەم بە 175 ساڵ زیندانی حوكم دراون و لەنێو ئەو دەستبەسەر كراونەشدا پێرەمێردێكی 98 ساڵان وەبەرچاو دەكەوێت.