یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

هەڕەشەکردن لە ئارەزوو سەبووری، هاوسەری ئەمجەد گوریاخێز، چالاکی کرێکاریی دەسبەسەرکراو لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعات و هێزی ئینتیزامییەوە

١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣؛ ئارەزوو سەبووری هاوسەری ئەمجەد گوریاخێز یەکێک لە چالاکانی کرێکاریی دەسبەسەرکراو لە ڕۆژانی ڕابردوو لە سنە، دوابەدوای بەدواداچوون بۆ دۆخی هاوسەرەکەی لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعات و هێزی ئینتیزامییەوە هەڕەشەی دەسبەسەرکرانی لێ…

١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
کوردستان

مەهاباد؛ جەلال پەرهیزکار و سەروەر حەمەنازدار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "جەلال پەرهیزکار" و "سەروەر حەمە نازدار" خەڵکی گوندی "حاجی ئاڵیکەند" سەر بە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ مەهاباد
کوردستان

ڕاپۆرتێک لە دەسبەسەرکران و ئازادیی حەسەن خەلیلی، چالاکی مەدەنیی خەڵكی سەردەشت

ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، حەسەن خەلیلی، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزیی خەڵی سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش دوو ڕۆژ لێپرسینەوە ئازاد کرا.

٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
کوردستان

مەریوان؛ دەسبەسەرکرانی پەروین ئەدوایی پاش بانگکرانی بۆ ئیتلاعات

ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣، پەروین ئەدوایی، چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشوو پاش بانگکران بۆ ستادی خەبەریی ئیتلاعاتی مەریوان دەسبەسەر کراوە و سەبارەت بە چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ مەریوان
کوردستان

مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی زاگرۆس ڕەسووڵی، چالاکی ژینگەپارێز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، زاگرۆس ڕەسووڵی، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ مەهاباد
کوردستان

مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی محەممەد ڕەمەزانی، شاخەوان و چالاکی ژینگەپارێز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، محەممەد ڕەمەزانی، شاخەوان و چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەهەباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ مەهاباد