بەردەوامیی زەخت و گوشاری هێزە ئینتزامییەکان بۆ سەر کاسبکارانی پاوە
هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران دەستیان داوەتە بە ئازار و ئەزیەتی کاسبکارانی ناوچەی پاوە و کۆمەڵێک بار و کەلوپەلی ئەو کاسبکارانەیان زەوت کردووە.
هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران دەستیان داوەتە بە ئازار و ئەزیەتی کاسبکارانی ناوچەی پاوە و کۆمەڵێک بار و کەلوپەلی ئەو کاسبکارانەیان زەوت کردووە.
سەرچاوەیەک لەناو زیندانی "رەجایی شەهری کەرەج"ەوە ئاشکرای کرد لە چوار دەوری ئەو زیندانە دەزگای تایبەت بە ناردنی شەپۆلی پارازیتی "سەرەتانزا" دانراوە و لەمەوبەدوا هیچ زیندانییەکی سیاسی ناتوانێت پێوەندی بە دونیای دەرەوە بگرێت.
زیندانییەکی سیاسیی کورد لە زیندانی ناوەندیی مەهاباد، داوای مۆڵەتی دانانی ناوەندی تەرکی ئیعتیاد لە بەرپرسان کردووە کە ئەو داویەی رەت کراوتەوە.
بەرپرسانی زیندانی کاروونی ئەهواز رێگرییان لە چارەسەریی نەخۆشیی ٢ هاووڵاتیی عەرەبی ئەو پارێزگایە دەکەن.
دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ماوەی ٣ ساڵ زیندانی بۆ چالاکێکی سیاسیی کوردی خەڵکی مەریوان بڕییەوە.
هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئەماکنی شاری مەریوان کێشە و گرفتیان بۆ دووکاندارانی ئەو شارە ساز کردووە.
دوابەدوای رووداوەکانی پاش هەڵبژاردن لە ئێران، رێژەی پەنابەرانی ئەو وڵاتە بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە زیادبوون کردووە.
خوێندكارێكی كوردی خەڵكی دەورووبەری شاری پاوە كە چوار مانگ لەمەوپێش دەستبەسەر كراوە هەر لە زیندان دایە و بۆ ئازاد كرانی كاتیی داوای 200 میلیۆن وەسیقەی لێدەكەن.
بە بۆنەی رووداوی سووتانی قوتابیانی گوندی شیناوێ و کار و چالاکیی مافی مرۆف و کۆمەڵگای مەدەنی لەم بارەوە بەشی کوردیی دەنگی ئەمریکا دیمانەیەکی تایبەتی لەگەڵ وتەبێژی ئاژانسی کوردپا (مافی مرۆڤ) پێکهێناوە.
ژومارەیک ترۆمبێل کە بۆ ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی کرماشان نێردرابوون، ئەو ئیدارەیە بە دەست ئاوەڵاییەوە چەند دەزگایەکی بە دەفتەری نوێنەری وەلی فەقیه بەخشی.