٢ کرێکاری کورد حوکمی ١٢ مانگ زیندانیان بۆ بڕایەوە
٢ کرێکاری کوردی خەڵکی شاری سنە بە ١٢ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.
٢ کرێکاری کوردی خەڵکی شاری سنە بە ١٢ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.
حەفتەی سێیەمی مانگی خاکەلێوەی ١٣٩٢
بۆ بەدواداچوون لەسەر دوایین بارودۆخی پەروەندەی برایانی کوردپوور، ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا دیمانەیەکی لەگەڵ پارێزەر و ئەسعەد کوردپوور برای ئەو ٢ رۆژنامەنووسە زیندانی کراوە پێکهێنا.
حوکمی نامێق مەحموودی زیندانیی کوردی خەڵکی شاری سەقز لە موحاربەوە بۆ راگرتنی چەک و تەقەمەنی کەم کرایەوە.
قەرار بازداشتی مەسعوود و خوسرەو کوردپوور، لەلایەن ناوەندە قەزاییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بۆ ٢ مانگ درێژ کرایەوە.
ریژەیەکی بەرچاو لە زەوییەکانی شاری مەریوان کەلە "نەقشەی جامع"دا بۆپارک و قوتابخانە تەرخان کرابوون، لەلایەن شۆرای شاری مەریوانەوە قۆرغ کران.
دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران حوکمی ٢٨ ساڵ زیندانی کردنی بۆ ٤ هاووڵاتیی کورد بڕییەوە.
لە شاری ماکۆ ٤ ژن و کچی کورد کە تەمەنیان لە نێوان ١٨ هەتا ٢٠ ساڵ دایە، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە دەستیان دایە خۆکوژی.
زیندانییەکی مەزهەبیی خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن بەرپرسانی زیندانی "قزل حەسار"ی شاری "کەرج"ـەوە بە توندی ئەشکەنجە کرا و لە ئەنجامدا بە توندی بریندار بووە.
چەندین کەسی سەلەفی لەنێو ماڵێکدا لە شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، دەستبەسەر کران.