یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

بۆکان؛ پەیمان ئیسماعیلپوور بە مەبەستی دانانی بارمتە بۆ ئازادیی کاتی دیسانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، پەیمان ئیسماعیلپوور، هاووڵاتیی کوردی تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی "حاجی لک" سەر بە شاری بۆکان، دیسانەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی بۆکان کرا.

١٦ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ بۆکان
کوردستان

مانگرتن لە خواردنی دووبارەی کیانووش چراغی دوابەدوای ڕاگواستنی بۆ بەندیخانەی دەڕەشار و وڵامنەدانەوەی داخوازییە یاساییەکانی

١٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣؛ کیانووش چراغی، بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی دێهلوڕان و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی کە پاش ٩ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن بۆ نەخۆشخانە ڕاگوێزرابوو و بە بەڵێنی پێڕاگەیشتن بە داواکارییە یاساییەکانی کۆتایی بە…

١٦ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤
کوردستان

فەرماندەی سپای ئەمیرەلمۆئمێنینی ئیلام؛ هیچ دەزگایەک ئیزنی پێدانی مۆڵەت بۆ ڕێوڕەسمی نەورۆزی نییە

ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، "سەید سادق حوسێنی" فەرماندەی سپای ئەمیرەلمۆئمێنینی ئیلام لە دانیشتنی ستادی ئەمری بە مەعرووفی پارێزگای ئیلامدا ڕایگەیاندووە کە هیچ دەزگایەک ئیزنی پێدانی مۆڵەت بۆ ڕێوڕەسمی نەورۆزی نییە و بە شێوەی جیددی…

١٦ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤
کوردستان

پەروین ئەدوایی، چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشوو بە دانانی بارمتە لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنە ئازاد کرا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، پەروین ئەدوایی، چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی مەریوان بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنە ئازاد کرا.

١٦ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤
کوردستان

سنە؛ مەحموود نادری پاش بانگکران بۆ ئیتلاعات دەسبەسەر کرا

ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەحموود نادری" خەڵکی گوندی "دادانەی کەمانگەر" سەر بە بەشی کەڵاتەرزانی سنە، پاش بانگکران بۆ حیفازەتی ئیتلاعاتی هێزە ئینتیزامییەکانی سنە دەسبەسەر کرا.

١٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ سنە
کوردستان

مەهاباد؛ محەممەد ڕەمەزانی، شاخەوان و چالاکی ژینگەپارێز بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، محەممەد ڕەمەزانی، شاخەوان و چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەهاباد بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی پێڕاگەیشتن بە دۆسییەکەی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.

١٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ مەهاباد
کوردستان

نەغەدە؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ڕامین زلە

سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٧ مانگ لە کاتی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕامین زلە" کوڕی کەماڵ و خەڵکی نەغەدە، ناوبراو هێشتا دەسبەسەرە و چارەنووسی لە بەندیخانەی نەغەدە ناڕوونە.

١٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ نەغەدە